مێسی ته‌نیا له گێمی یه‌كه‌م زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی له چامپیۆنزلیگ تۆمار كرد
له یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندای كرد، مێسی له گێمی یه‌كه‌م به تۆماركردنی گۆڵێك به لێدانی راسته‌وخۆ زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی تۆمار كرد.
گرینگ‌ترین ئاماره‌كانی گێمی یه‌كه‌می مێسی
ـ مێسی به تۆمار كردنی ئه‌م گۆڵه بووه گۆڵكه‌ری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ: 1ـ مێسی (61) گۆڵ، 2ـ كریستیانۆ (60) گۆڵ.
ـ ئایندهۆڤن بووه 30ـیه‌م یانه‌ی جیاواز كه له چامپیۆنزلیگ ده‌بێته قوربانی مێسی، مێسی به‌م گۆڵه له رائول و كریستیانۆ نزیك بووه‌وه، به‌وپێیه‌ی مێسی له كۆی 101 یاری گۆڵی له 30 یانه‌ی جیاواز كردووه، به‌ڵام رائول تا ئێستا له چامپیۆنزلیگ گۆڵی له 33 یانه‌ی جیاواز كردووه و پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه، له پله‌ی دووه‌میش كریستیانۆ دێت كه گۆڵی له 32 یانه‌ی جیاواز كردووه.
ـ مێسی له دوای رائول گۆنزاێز بووه دووه‌م یاریزان كه 14 وه‌رزه به دوای یه‌ك گۆڵ له چامپیۆنزلیگ تۆمار ده‌كات.
ـ مێسی بووه یه‌كه‌مین یاریزان كه به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵ له ئایندهۆڤن بكات له دوای ستیڤن جیرارد له 2008.