ئه‌مشه‌و دێربی كه‌ته‌لۆنیا به‌ڕێوه ده‌چێت
بڕیاره له پاڵه‌وانییه‌تیی جامی دۆستانه‌ی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز و لاو ڕووبه‌ڕووی ئیسپانیۆلی هاوشاری ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 ئۆكتۆبه‌ری 2016، دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل له كات 22:30 به‌یه‌ك بگه‌ن.
لویز ئێنریكی، راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا، بۆ ئه‌م یارییه MSNـی دوور خسته‌وه، جیا له‌وه‌ش پشووی به زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی داوه.
له لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بارسێلۆنا ناوی (دینیس سوارێز، ئاردا توران، پاكۆ ئه‌لكاسێ، ماتیۆ، گۆمێز) هاتووه، سه‌رجه‌م یاریزانه بانگهێشكراوه‌كانی دیكه‌ش هی تیپی دووه‌می یانه‌كه‌یه بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و سه‌رخراون.