ماڕادۆنا باشترین یاریزانی جیهانی دهستنیشان كرد
پاش ئەوەی دیێگۆ مارادۆنای ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا رەخنەی تووندی لە لیۆنێل میسی یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی گرت و بە سەرکردەیەکی لاوازی ناوبرد، کاردانەوەیەکی توندی بە دوای خۆیدا هێنا، بۆیە مارادۆنا لە نوێترین قسەکانیدا دەڵێت کە کەسانێک هەن دەیانەوێت نێوانی من و میسی تێک بدەن و هیچ کاتێکیش بە خراپە باسی ئەو یاریزانەم نەکردووە، چونکە لیۆ باشترین یاریزانی جیهانە.
ماڕادۆنا ئهفسانه و راهێنهری پێشووی ههڵبژاردهی ئارجێنتینا دهشڵێت: خۆم دەزانم کە میسی کێیە و دەزانم کە ئەو باشترین یاریزانی جیهانە، ئەگەر20 یاریزانیش پێش یاری بۆ توالێت برۆن، من هیچ کاتێک ناوی میسی ناهێنم، ئەوەی کە رویداوە ئەوەیە کە کەسانێک هەن دەیانەوێت من و میسی رووبەرووی یەکتری بکەنەوە، بە شێوەیەک ئامانجیانە کە نێوانمان تێک بدەن.
ماڕادۆنا گوتیشی: پەیوەندی من و میسی زۆر دۆستانەیە، بۆیه بهردهوام دهیانهوێت ئهم پهیوهندییهمان تێك بدهن، چونكه دهزانن ئێمه پهیوهندییهكی باش له نێوانماندا ههیه، بهردهوام کۆمەڵێک رۆژنامەنوس هەن کە ماوەیەکە دەیانەوێت قسەم پێ بکەن، بەڵام دڵنیایان دەکەمەوە کە هیچ کاتێک ناگەن بەو ئامانجەیان.