به ڤیدیۆ... ئهم خانمه پهیامنێره بههۆی جوانییهكهیهوه له یاریگه دهردهكرێت
کاتارینا سێرکۆڤیچی خانمە کۆمێنتکاری25 ساڵان له خولی تۆپی پێی سڕبیا بە هۆی جوانیەکەیەوە لە یاریگە دەردەکرێت.
خانمە شوخەکەی سربی کە خولی ئەم وڵاتە لە کەناڵێکی وڵاتەکەی کۆمێننتکاری دەکات دەڵێت کە زۆرجار یاریزانانی یانەکان سکاڵایەکان لەسەر تۆمار کردووە کە بە هۆی جوانیەکەیەوە ئاگایان لە یاری نەماوە، بۆیە چەندینجار لە یاریگە دەرکراوە.
ئەم خانمە کۆمێنتکارە کە هاندەری یانەی زڤێزدای وڵاتەکەیەتی دەڵێت کە ئەم کارانە رێگری لە ئەو ناکەن و لەسەر پیشەکەی بەردەوام دەبێت.
کاتارینا سێرکۆڤیچی له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا دهڵێت: هەر لە سەرەتای پیشەکەم هەستم پێکرد کە کێشەیەک هەیە، بەڵام هەمیشە بیرم دەکردەوە کە سەرەتایە و دوای ماوەیەک جوانیەکەم دەبێتە شتێکی ئاسایی. دوای ماوەیەک دەرکەوت کە یاریزانەکان ناتوانن بە ئامادەبوونی من ئەرکەکەیان جێ بە جێ بکەن، بۆیە چەندینجار داوایان لێکردووم کە یاریگە جێبێڵم، چونکە دەبمە هۆی ئەوەی کە بیریان لای پیشەکەیان نەبێت، بەڵام من گوێم پێنەدان و تاوەکو دواجار سکاڵایان لەسەر تۆمار کردم.
کاتارینا سێرکۆڤیچی دهشڵێت: سکاڵای یاریزانهكان هیچ کاریگەرییەکی لەسەرم نابێت و دەمەوێت بەردەوام بم، پیشەکەم خۆش دەوێت و هەموو کەسێکیش بەدرەوام کێشەی بۆ دروست دەبێت، بەڵام پێویستە بەرەنگاریان ببیتەوە.