خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی نایابی كوردستان راگه‌یاندرا
له گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان رۆژی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 2:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی هه‌ولێر 3 یاری به‌ڕێوه ده‌چن.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ زێره‌ڤانی
ئه‌م یارییه له پیرمام به ناویژیوانیه‌تی كوردستان زاهیر به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م دوویانه‌یه مێژووییه‌كی پڕ له ململانێ‌یان له ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یه‌كتر له خولی نایاب هه‌یه، له دوایین 7 یاری نێوان ئه‌م دوویانه‌یه، زێره‌ڤانی 3 یاری بردۆته‌وه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش 2 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و 2 یاریش به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
زێره‌ڤانی هه‌ڵگری 4 ناسناوی خولی نایابی كوردستان ئه‌م وه‌رزه هێشتا به ئه‌ندازه‌ی وه‌رزی رابردوو هێزی خۆی ده‌رنه‌خستووه و له كۆی 3 یاری ته‌نیا 4 خاڵی كۆكردۆته‌وه و له ریزبه‌ندی حه‌وته‌می خوله‌كه دێت.
له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كه پێشتر ناسناوێكی خولی نایابی كوردستانی بردۆته‌وه، ئه‌م وه‌رزه به 6 خاڵ له ریزبه‌ندی سێیه‌می خوله‌كه دێت، هه‌فته‌ی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خوله‌كه‌دا به‌رامبه‌ر دهۆك تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوو كاتێك 5 جار تۆڕه‌كه‌یان هه‌ژێندرا، هانده‌رانی یانه‌كه‌ی پیرمام چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌م یارییه‌دا سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه برینه‌كانیان به بردنه‌وه له زێره‌ڤانی سارێژ بكات.
هه‌ولێر ـ ده‌ربه‌ندیخان
ئه‌م دوویانه‌یه یه‌كه‌مجاره له مێژووی خولی نایاب له نێو یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری به ناوبژیوانیه‌تی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كه ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وتووه هه‌فته‌ی رابردوو به بردنه‌وه‌ی له شێروانه‌ی دراوسێی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له مێژووی خولی نایاب تۆمار كرد، له ئێستادا به 4 خاڵ له ریزبه‌ندی هه‌شته‌می خوله‌كه دێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه به پێكهاته‌یه‌كی لاو و به راهێنه‌رایه‌تی عه‌بدوڵڵا مه‌حموود ململانێی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ده‌كات، هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه تامی هیچ شكستێكی نه‌كردووه و به 5 خاڵ ریزبه‌ندی چواره‌می خوله‌كه‌ی گرتووه.
ئاكرێ ـ هه‌ندرێن
ئه‌م یارییه له شارۆچكه‌ی ئاكرێ به ناوبژیوانی سه‌باح حه‌مه‌ره‌زا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئاكرێ تازه‌میوانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان به سه‌ره‌تایه‌كی ئێجگار خراپ ده‌ستی پێكردووه و سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی دۆڕاندووه و زۆرترینجاریش تۆڕه‌كه‌یان هه‌ژێندراوه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ندرێن له 3 یاری رابردوو هێشتا تامی سه‌ركه‌وتنیان نه‌كردووه و به كۆكردنه‌وه‌ی 2 خاڵ له ریزبه‌ندی ده‌یه‌می خوله‌كه دێت.