"هازارد له نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنا خۆی یه‌كلا كرده‌وه"
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، ئیدین هازارد له نێوان هه‌ڵبژاردنی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا خۆی یه‌كلا كردۆته‌وه و یانه‌كه‌شی نرخی فرۆشتنی كاپتنه‌كه‌ی به‌لجیكای دیاریكردووه.
پێگه‌ی ده‌یلی ستارزی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی چێڵسی ئاماده‌یه به 225 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئیدین هازارد بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له كێبڕكێی توندان، به‌ڵام بژارده‌ی یه‌كه‌می هازارد یانه‌ی ریال مه‌دریده، نه‌ك بارسێلۆنا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی هازارد به ئه‌نقه‌ست ناوی بارسێلۆنا دێنێت بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ریال مه‌درید دروست بكات و نرخه‌كه‌ی پێ زیاد بكات، ئه‌گه‌رنا هازارد خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی یانه‌ی شایانه یه‌كلایی كردۆته‌وه.
ئیدین هازاردی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له هاوینی 2012 له یانه‌ی لیلی فره‌نسا به 31 ملیۆن پاوه‌ند بۆ یانه‌ی چێڵسی گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلووز 300 یاری كردووه و 89 گۆڵ و 75 ئاسیستی كردووه.