فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له باره‌ی سزایه‌كه‌ی برایه‌تی هاته ده‌نگ
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی برایه‌تی دوو یاری ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی به شكست بۆ هه‌ژمار كرا، سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سزایه‌كه‌ی برایه‌تی به ره‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كان بوو، ده‌شڵێت: ته‌نیا یه‌ك ئه‌ندام بۆچوونێكی جیاوازی هه‌بوو.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 10 نۆڤێمبه‌ری 2018، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی برایه‌تی له ده‌ستپێكی خوله‌كه به‌رامبه‌ر یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ندرێن به دۆڕاو بۆی هه‌ژمار بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌لام حوسێن سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سزایه‌كه‌ی یانه‌ی برایه‌تی به‌پێی رێنماییه‌كان بووه، ده‌شڵێت: به‌پێی یاسایه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌بێ هیچ پاساوێكی دروست له یاریگه ئاماده نه‌بێت ئه‌نجامه‌كه‌ی به (3 ـ 0) بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌لام حوسێن گوتیشی: سزایه‌كه‌ی یانه‌ی برایه‌تی به ده‌نگی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كان په‌سه‌ند كرا، ته‌نیا یه‌ك ئه‌ندام تێبینییه‌كی جیاوازی هه‌بوو، ئه‌و ئه‌ندامه‌ش لاری نه‌بوو له سزادانه‌كه‌ی برایه‌تی، ته‌نیا پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد با 3 خاڵهكه بۆ سه‌ر هیچ یانه‌یه‌كی دیكه زیاد نه‌بێت.
یانه‌ی برایه‌تی له دوو یاری سه‌ره‌تای خوله‌كه‌دا به‌شداری یارییه‌كانی نه‌كرد و سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی خۆی هه‌ڵپه‌سارد، دواتر و كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان چاره‌سه‌ر كرد و له گه‌ڕی سێیه‌می خوله‌كه گه‌ڕایه‌وه و رووبه‌ڕووی گازی باكوور بووه‌وه و یارییه‌كه‌ی دۆڕاند، دوێنێ هه‌ینیش له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداری نه‌ورۆزی كرد و یارییه‌كه به یه‌كسانبوون گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
دوای ئه‌م بڕیاره له ئێستادا یانه‌ی برایه‌تی له كۆی 4 یاری ته‌نیا خاوه‌نی یه‌ك خاڵه و له دوایین پله‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ریزبه‌ندی نوێی خولی نایابی كوردستانه دوای سزایه‌كه‌ی برایه‌تی