هانده‌ران داوای فرۆشتنی ئه‌م 2 یاریزانه له زێدان ده‌كه‌ن
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، گاریس به‌یل و كۆرتوای گۆڵپارێز لای هانده‌رانی ریال مه‌درید خۆشه‌ویست نین و ئاره‌زووی رۆیشتنی ئه‌و دوو یاریزانه‌ش ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی (ئێل بێرنابیۆ)ـی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان، به گه‌رمی باس له رۆیشتنی گاریس به‌یل له ریال مه‌درید ده‌كه‌ن و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌م یاریزانه له پلانه‌كانی وه‌رزی داهاتووی زێدان دا نییه، له‌م پێناوه‌یشدا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی بایرن میونشن، مانچێسته‌ر یونایتد و چێڵسی گرینگی به‌و یاریزانه ده‌ده‌ن.
گاریس به‌یل له هاوینی 2013 له تۆتێنهامه‌وه به به‌های 90 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌ش به‌رده‌وام پێكان یه‌خه‌ی گرتووه و نه‌یتوانیوه ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات، له كۆی 224 یاری به درێسی یانه‌ی شایانه‌كان 102 گۆڵ و 63 ئاسیستی كردووه.
له به‌رامبه‌ردا تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی به‌لجیكی له‌گه‌ڵ هاتنی بۆ ریال مه‌درید به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ‌دا تێپه‌ڕی و ئاماره خراپه‌كانی وایكرد له یارییه‌كانی كۆتایی فیكه‌ی ناڕه‌زایی بۆ لێ بده‌ن، كۆرتوا له كۆی 32 یاری ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 42 گۆڵی لێكراوه.