به وێنه.. 7 یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ده‌ستنیشان كران
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ناوی 7 یاریزانانی ئاشكرا كرد كه بۆ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2018 ده‌ستنیشان كراون، له نێو لیسته‌كه‌دا 3 یاریزانی فره‌نسای تێدایه.
حه‌وته‌م: محه‌مه‌د سه‌ڵاح (لیڤه‌رپوول ـ میسر)
ئه‌م هێرشبه‌ره میسرییه له وه‌رزی 2017 ـ 2018 ساڵێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر و پڕدهستكهوتی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی تێپه‌ڕ كرد، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانان و گۆڵكاری پرێمه‌رلیگی به‌ده‌ستهێنا و یانه‌كه‌شی دوای دابڕانێكی زۆر گه‌یانده فایناڵی چامپیۆنزلیگ، به‌ڵام له‌و یارییه‌دا به‌دبه‌ختی رووی له‌و یاریزانه كرد و له گێمی یه‌كه‌م تووشی پێكان بوو، یانه‌كه‌شی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید تووشی شكست بوو و ناسناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
سه‌ڵاح له مۆندیالیش به‌شداریی دوو یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی میسر كرد و 2 گۆڵیشی تۆمار كرد، بووه دووه‌م گۆڵكاری مێژوویی وڵاته‌كه‌ی له مۆندیال.
شه‌شه‌م: رافایل ڤاران (ریال مه‌درید ـ فره‌نسا)
ئه‌م به‌رگریكاره لاوه له 2018 ساڵی چنینه‌وه‌ی ناسناوه گه‌وره‌كان بوو، له مۆندیالی رووسیا به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وت و ناسناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌شێره‌كان گه‌ڕانده‌وه پاریس، له‌گه‌ڵ ریال مه‌دریدیش ناسناوی چامپیۆنزلیگ به‌ده‌ستهێنا.
پێنجه‌م: ئانتوان گریزمان (ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ـ فره‌نسا)
گریزمان دوای ئه‌وه‌ی ناسناوی یۆرۆپالیگی له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید برده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نساش له مۆندیالی 2018 به‌ئاستێكی به‌رز دره‌وشایه‌وه، له یاریی كۆتاییش گۆڵێكی كرد و 2 گۆڵیشی دروست كرد و بووه یه‌كه‌م یاریزان له مێژووی فایناڵی مۆندیال بتوانێت ئه‌م كاره بكات.
چواره‌م: لیۆنێل مێسی (بارسێلۆنا ـ ئارجێنتینا)
مێسی له 2018 ناسناوی لالیگا و جامی شای ئیسپانیای برده‌وه، بووه گۆڵكاری خولی ئیسپانیا و خه‌ڵاتی گۆڵكاری ئه‌ورووپای پێبه‌خشرا، به‌ڵام له مۆندیال له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نا‌ئومێد بوو، له قۆناخی 16 ماڵئاواییان كرد، له كۆی 4 یاری، یه‌ك یارییان برده‌وه، 2 شكست و یهكسانبوونێكیان تۆمار كرد، لیۆ ته‌نیا یه‌ك گۆڵی له مۆندیالی 2018 به‌رامبه‌ر نێجیریا كرد.
سێیه‌م: كلیان مباپێ (پاریس سانجێرمان ـ فره‌نسا)
ئه‌م ئه‌ستێره ته‌مه‌ن 19 ساڵییه، له 2018 سه‌رده‌مێكی زێرینی تێپه‌ڕ كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بووه پاڵه‌وانی خولی فره‌نسا، له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌شی بووه پاڵه‌وانی مۆندیال و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی مۆندیالی پێبه‌خشرا.
دووه‌م: لوكا مۆدریچ (ریال مه‌درید ـ كرواتیا)
لوكا مۆدریچ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید چامپیۆنزلیگی برده‌وه، سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد و بۆ یه‌كه‌مجار كرواتیای گه‌یانده یاریی كۆتایی مۆندیال، زۆرێك له چاودێرانی وه‌رزشی و میدیاكانی جیهان به یه‌كێك له نزیكترین به‌ربژێره‌كانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ده‌ستنیشان ده‌كات.
یه‌كه‌م: كریستیانۆ رۆناڵدۆ (ریال مه‌درید ـ پورتوگال)
كریستیانۆ وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بۆ سێیه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك ناسناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه و خه‌ڵاتی گۆڵكاری پاڵهوانێتییهكهشی به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌شی له مۆندیال 4 گۆڵی تۆمار كرد.