"كریستیانۆ بۆ ماوه‌ی 2 تا 6 ساڵ زیندانی ده‌كرێت"
داواكاری گشتی ئیسپانیا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات به‌هۆی خۆدزینه‌وه له باجدان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 25 ئایاری 2017، به‌شی تاوانه ئابووریه‌كانی سه‌ر به داواكاری گشتی له به‌شی مه‌درید لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات به بیانووی خۆ دزینه‌وه له باجدان كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 15 ملیۆن یۆرۆ و له ماوه‌ی 4 ساڵ له نێوان ساڵی2011 بۆ 2014 هه‌ژمار كراوه.
ئاژانسی یۆرۆپا پرێس ئاشكرایكردووه كه ئه‌م دۆسیه‌یه ئێستا له ده‌ستی داواكاری گشتییه و له ئه‌گه‌ری ساخبوونه‌وه‌ی تاوانه‌كه، ئه‌وا ئه‌و یاریزانه پۆرتوگالیه هه‌ره‌شه‌ی زیندانی له نێوان دوو بۆ شه‌ش ساڵ له‌سه‌ر ده‌بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ به نیازه 8 ملیۆن یۆرۆ بدادته حكوومه‌تی ئیسپانیا بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌یسی خۆدزینه‌وه له باجدان و زیندانیكردن رزگاری بێت.