رۆژنامه‌یه‌ك ئه‌و قسه‌یه‌ی ئاشكرا كردووه كه جۆنیۆر به مێسی گوتوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، گفتووگۆیه‌كی نێوان لیۆنێل مێسی و كوڕه‌كه‌ی كریستیانۆی له مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی (زه بێست) ئاشكرا كردووه كه تێیدا ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24 ئۆكتۆبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئه‌و قسه‌یه‌ی ئاشكرا كردووه كه جۆنیۆری كوڕی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له مه‌راسیمه‌كه‌ی فیفا به لیۆنێل مێسی گوتووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی مێسی سڵاوێكی گه‌رم و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ جۆنیۆر كردووه، راسته‌وخۆ جۆنیۆر به مێسی گوتووه: باوكم له تۆ باشتره.
شه‌وی رابردوو، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی فیفا، بۆ دووه‌م ساڵ خه‌ڵاتی (زه بێست)ـی به‌خشییه باشترینه‌كانی تۆپی پێ، له‌سه‌ر ئاستی پیاوان (كریستیانۆ رۆناڵدۆ) بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه.