مێسی لە دەرەوەی کامب نۆ ماوەی ساڵێکە لەقەیرانە

مێسی سبه‌ی دیسان له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی یارییه‌كی سه‌ختی له‌پێشه‌

لیۆنێل مێسی ئەستێری ئارجێنتینایی و یانەی بارسێلۆنا، ئەگەر چی لەلالیگا سەرلیستی گۆڵکارانی گرتووە بە تۆمارکردنی 12 گۆڵ، بەڵام لە چامپیۆنزلیگ ئەم یاریزانە دووچاری قەیران ھاتووە بە تایبەتی لە دەرەوەی یاریگەی کامپ نۆ.

مێسی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ساڵێک دەبێت تەنانەت گۆڵێکیشی لەدەرەوەی یاریگەی خۆی تۆمار نەکردووە، دوایین گۆڵیش کە یاریزانەکەی بلاوگرانا تۆماری کردبێت لە رێکەوتی 23ـی 11ـی 2016 بوو، کاتێک دوو جار تۆڕی یانەی سێڵتکی سکۆتلەندی ھەژاند کە یارییەکە لە شاری گلاسکۆ رێنجەرز بەڕێوەچوو.

مێسی دوای ئەم یارییە لە چوار یاریدا لەدەرەوەی یاریگەی خۆی کێشەی گۆڵتۆمارکردنی بۆ درووستبوو، ھاوکات تیپەکیشی دوو جار دۆڕا.

 ئەمەو لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، مێسی تەنیا سێ گۆڵی بۆ بارسا تۆمارکردووە، بەڕێژەی سەتا 43ـی سەرجەم گۆڵەکانی تیپە کەتەلۆنیەکە.

لوقمان عەلی