"بارسێلۆنا شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ندرێس ئینیێستای ده‌ستنیشان كرد"

سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئینیێستای هه‌ڵگرتووه‌

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئیتاڵیا، یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ندرێس ئینیێستا ده‌یه‌وێت یاریزانێكی پێشووی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ سێریا ئه‌ی یاری بۆ یانه‌ی لازیۆ ده‌كات.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندرێس ئینیێستا كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا بڕیاریداوه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ماڵئاوایی له‌ یانه‌كه‌ی بكات و په‌یوه‌ندی به‌ خولی سووپه‌ری چینی بكات.

رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا له‌ چاپی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ بارسێلۆنا داوای لویز ئالبێرتۆی ناوه‌راستكاری ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی یانه‌ی لازیۆی كردووه‌ كه‌ پێشتر ئه‌و یاریزانه‌ له‌ تیپی دووه‌می بارسێلۆنا یاریكردووه‌.

لویز ئالبێرتۆ له‌ هاوینی 2016 له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه‌ به‌ بڕی 4 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به‌ لازیۆ كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌ ئیتاڵیاییه‌كه‌ به‌شداری 54 یاریكردووه‌ و 11 گۆڵ و 20 ئاسیستی هه‌بووه‌، پێشتریش 38 یاری له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می بارسا كردووه‌ و 11 گۆڵ و 18 ئه‌سیستی كردووه‌.

لویز ئالبێرتۆ یاریزانی یانه‌ی لازیۆ و پێشووی بارسێلۆنا
لویز ئالبێرتۆ یاریزانی یانه‌ی لازیۆ و پێشووی بارسێلۆنا