سه‌رۆكی مانچێسته‌ر سیتی: به فه‌رمی هه‌وڵمان بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی دا
سه‌رۆكی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه به‌فه‌رمی هه‌وڵیان بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی داوه، به‌ڵام شكستیان هێناوه.
خه‌لدون ئیبراهیم سه‌رۆك و خاوه‌نی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی پێپ گواردیۆلا داوامان كرد هه‌وڵ بدات لیۆنێل مێسی رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه بكات.
سه‌رۆكه عه‌ره‌به‌كه‌ی یانه‌ی مان سیتی ده‌شڵێت: ئاماده‌بوون سێ ئه‌وه‌نده‌ی مووچه‌ی بارسێلۆنا بده‌ینه لیۆنێل مێسی، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه مانه‌وه‌ی له بارسێلۆنا هه‌ڵبژارد و مان سیتی ره‌ت كرده‌وه.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌مان سه‌رچاوه له چاپی ئه‌مرۆیدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه به‌رپرسانی بارسێلۆنا ده‌یانه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆنێل مێسی درێژ بكه‌نه‌وه كه له هاوینی 2021 كۆتایی دێت و له ئێستاشدا ساڵانه‌ش 35 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی مووچه‌یه له جیهان دا.