له كلاسیكۆی ئیسپانیا بارسێلۆنا له ریال مهدریدی بردهوهی و بوونه پاڵهوان
لە کلاسیکۆی بەچکە شیرانی ئیسپانیا، یانهی بارسێلۆنا لە ریال مەدریدی ركابهری بردەوە و بوونە پاڵەوانی ئهم وهرزهی خولهكه.
تیپی بەچکە شێرانی بارسێلۆنا، بە 3 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ لە بەچکەشێرانی ریال مەدریدیان بردەوە و بوونە پاڵەوانی لالیگا.
لە فایناڵی بەچکەشێرانی لالیگا و لە یاری کلاسیکۆدا هەردوو بارسێلۆنا و ریال مەدرید رووبەرووری یەکتری بوونەوە، سەرەتا له خولەکی 5 جان مۆلینا توانی گۆلی یەکەم بۆ بارسا تۆمار بکات، پاشان هۆگۆ دێ لانۆس دوو گۆڵی بۆ شاهانەکان تۆمار کرد و تیپەکەی پێشخست، لە بەردەوامی یارییەکە یاریزانانی بارسێلۆنا توانیان دووجاری دیکە تۆری رکابەرەکەیان بهەژێنن و سەرکەوتن تۆمار بکەن.
بەم ئەنجامە بەچکەشێرانی بارسێلۆنا توانیان ببنە پاڵەوان و بەچکە شێرانی ریال مەدریدیش بە پلەی دووەم رازی بوون.