"بە بیانووی باڵۆن دۆر، پێرێز نیازی فڕاندنی نێیماری هەیـە"

"6 هۆكار نێیمار ناچار ده‌كات كۆچ به‌ره‌و مه‌درید بكات"

 دوای پەیوەندی کردنی نێیمار جۆنیۆری بەڕازیلی بە یانەی پاریـس سانجـێرمـان، باس و خواسی گەڕانەوەی نێیمار بۆ لالیگا تادێ گەرمتر دەبێت، بەڵام ئەمجارەیان لە دەرگای ڕیال مەدریدەوە کوڕە ئاڵتونەییەکەی سیلیساو دەنگۆی جێهشتنی پایتەختی فەڕەنسای بۆتە باسی ڕۆژ.

نێیمار بووە گرانترین یاریزان  لە مێژووی تۆپی پێ لەو دەمەی ڕیزەکانی یانەی بارسێلۆنای جێهێشت و بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ ڕوویکردە یانەی پاریس سانجێرمان، لەئێستەشدا چەند هۆکارێک به‌هره‌مه‌نده‌ بەڕازیلییه‌كه‌ ناچار ده‌كات له‌ داهاتوو پەیوەندی بە یەکەمی جیهان و خاوەن زۆرترین ناسناوی چامپیۆنزلیگ بکات کە یانەی ڕیال مەدریدە، هۆکارەکان لە چەند خاڵێکدا چڕ دەکەینەوە .

1ـ بچووکی یانەی پاریس سانجێرمان، ئاشکرایە دوای لەبەرگرتنەوەی لەلایەن سەرمایەداری قەتەری ناسر خلێفی، بەزەبری پارە تا جێگەی خۆی لەناو یانەگەورەکان کردۆتەوە، بەڵام تا ئێستە بێ دەستکەوت ماوەتەوە، تەنها بەدەستهێنانی خولی فەڕەنسا و جامی ئەو وڵاتە، کەئەمەیش حەزی هەوادارانی یانەکە تێر ناکات، جیا لەوانەش ڕکابەری بەهێز لەو خولە بەدی ناکرێت تاوەکو ڕێ لەیانە پاریسیەکە بگرێت و ناسناوەکانی لەچنگ دەربێنێ، مەگەر جار جار مۆناکۆ کارێکی لەم چەشنە بە ئەنجام بگەیێنێت، ڕوونتر پاریس سانجێرمان یانەیەکی بچووکە و بگرە توانای گەشتن بەقۆناغی چوار تیپی چامپیۆنس لیگیشی نییە ،بەهۆی پارەوە گەورە کراوە، چاوەڕێی وەخۆگرتنی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لێناکرێت .

2ـ خواستی پێرێز لەسەر هه‌مان ئه‌و گرێبه‌سته‌ی نێیمار له‌ بارسێلۆناوه‌ بۆ یاریگای باخچەی شازادەکان گواسته‌وه‌، لێ هیچ شتێک بۆ پێرێز مەحاڵ نییە ڕێگای زۆر هەن تا بەهرەمەندەکەی بەڕازیل بگوازێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، لەدوا لێدوانیشدا کە ڕۆژنامەی ماڕکای نزیک لە یانە شایانه‌كه‌ بڵاویکردۆتەوە پێرێز دەڵێت: "ئەگەر نێیمار پەیوەندی بەڕیال مەدریدەوە بکات ئەوا به‌دسه‌تهێنانی باڵۆن دۆری بۆ ئاسان ده‌بێت.

3ـ دابەزینی ئاستی 3 هێرشبەرەکەی مێرێنگێ، پێکانی بەردەوامی گاریس بەیڵ و هەڵکشانی تەمەنی ڕۆناڵدۆ و دابەزینی ئاستی کەریم بێنزیما یانە مەدریدیەکەی خستۆتە دۆخێکی ناهەموار، بەرپرسانی یانەکەی ناچار کردووە چاوبگێڕن بۆ هێنانی چەند ئەستێرەیەکی لێهاتوو تا ئەو 3 بۆشاییە پڕبکەنەوە، لێرەشدا گونجاوتر لە نێیمار نییە بۆ یانەکە .

4ـ خواستی نێیمار بۆ پەیوەندیکردن بەڕیال مەدرید، گومانی تێدا نییە کەم یاریزان هەیە لە جیهان خەون بۆ پۆشینی درێسی ڕیال مەدریدەوە نەبینێت، بەو پێیەی یانە ئیسپانیەکە مێژوویەکی گەورەی لەتۆپی پێی جیهان بۆخۆی نووسیوەتەوە و بەردەوام ژمارەیەکی زۆر ئەستێرەی جیهانی لەڕیزەکانیدا یاریانکردووە، بۆتە سەکۆیەک بۆ چنینەوەی ناسناوە تاکە کەسیەکان، لە مێژووشدا ژمارەیەکی زۆر ئەستێرەی جیهانی له‌ یانه‌ی مێرنگی بوونەتە باشترینی جیهان دیارترینیان (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، فابیۆ کاناڤاڕۆ، زەینەدین زیدان .....چەندانی تر"، هەربۆیەش کوڕە بەڕازیلییەکە دەیەوێت لەسەکۆی لۆس بلانکۆس خەڵاتەکانی تایبەت بەباشترین یاریزانی جیهان بخاتە مۆرەخانە تایبەتیەکەی خۆی .

5ـ ڕەنگە لای زۆربەی هەواداران و چاودێرانی وەرزشی لەجیهاندا رۆیشتنی نێیمار له‌ پاریس سانجێرمانه‌وه‌ بۆ ریال مه‌درید زه‌حمه‌ت بێت، بەڵام دەرچەی زۆر هەن بۆ قەناعەت پێهێنانی بەرپرسانی پاریس لەوانە.

ـ گۆڕینەوەی نێیمار بە کریستیانۆ! ڕوونە هەڵکشانی تەمەن وردە وردە دۆن تۆڕنادۆ بەرەو لاوازی دەبات و تێیدەگەیێنێت ئیدی وزەی یاریکردن لەیانەیەکی وەکو ڕیال مەدریدی نەماوە، ناچار دەبێت بیر لەوەبکاتەوە یانەیەک هەڵبژێرێ لەخولێکی ئاسان بێ زەحمەتی یاریبکات لەئێستەدا سانجێرمان باشترین بژاردەیە بۆ دۆنی پۆرتوگالی، لەهەمانکاتیشدا یانە پاریسیەکە ڕەنگە بەوەرگرتنی بڕێک پارە بەو ئاڵۆگۆڕیە ڕازی بێت .

ـ ئەگەرێکی تر پێدانی لوکا مۆدریچ و کەریم بێنزیمایە بە یانە فەڕەنسەکە لەهەمبەر گواستنەوەی نێیمار ڕەنگە ئەمەشیان کارتێکی باشبێت بۆ بەرپرسانی یانەکەی پایتەختی فڕانس.

6ـ بەناوبانگ بوونی زێتر و چنینەوەی ناسناوەکانی ئیسپانیا و ئەورووپا و جیهان لەخۆگرتنی ناسناوی باشترین یاریزانی جیهان و یاریکردن لەتەک ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ و بەتایبەت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پاڵ به‌ نێیمار دەنێن لەدەرگای مێرێنگیه‌وە بێتەوە خولی ئیسپانیا، چاکیش دەزانێت بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیەوە ڕۆناڵدۆ وەک جاران ناتوانێت بێتە سەر لاکێشەی سەز هەربۆیە خۆی دەبێتە سەردەستەی تیمی جەنگاوەرەکانی پێرێز ،چوون نەیماڕ باشدەزانێت قوورسە پاریس ئەوخەونانەی بکات بەڕاستی لەگەڵ ئەو یانەیە بچێتە سەر مینەری بەرزکردنەوەی ناسناوەکانی چامپیۆنزلیگ و سووپەری ئەورووپا و جامی جیهانی یانەکان تا بەهۆیەوه‌ ببێتە هەڵگڕی باڵۆندۆر زە بێست، هەر بۆیە لاتان ئاسایی بێ گەر نێیمار ڕوویکردە یانەی ڕیال مەدرید.

نووسينى: سـەردار جەبـار

سه‌ردار جه‌بار، نووسه‌ری بابه‌ت
سه‌ردار جه‌بار، نووسه‌ری بابه‌ت