حه‌بیب نورمحه‌مه‌دۆڤ یه‌خه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی هونه‌ره جه‌نگییه‌كان ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كۆنه‌ر مه‌كگریگه‌ر، حه‌بیب نورمحه‌مه‌دۆڤی رووسی، ئێستا یه‌خه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی یاری هونه‌ره جه‌نگییه تێكه‌ڵه‌كانی گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ناسناوی خۆیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
لیۆنارد ئیلیرێب، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی فلۆید مایۆزه‌ر، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی و حه‌بیب نورمحه‌مه‌دۆڤی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا حه‌بیب ده‌ڵێت: "وه‌ره فلۆید، بۆ شه‌ڕ له دژی تۆ ئاماده‌م، تۆ 50 یاریت كردووه به‌بێ دۆڕان و منیش 27 یاریی، دوو پاڵه‌وانین هه‌رگیز نه‌به‌زیوین، به‌ڵام له دارستان یه‌ك پاشا هه‌یه، ئه‌ویش منم".
لای خۆیه‌وه فلۆید له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی حه‌بیبی داوه‌ته‌وه و نووسویه‌تی: "سی بی ئێس، شۆو تایم، ئێم جی ئێم گراند، ده‌فته‌ر چه‌كه‌كانتان ئاماده‌بكه‌ن، حه‌بیب داوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌م لێ ده‌كات".
له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، فلۆید حه‌بیبی به نافرۆفیشناڵ وه‌سفكردووه و ده‌ڵێت: "مه‌كگریگه‌ر نازانم یاری به‌رامبه‌ر كێ ئه‌نجامدا، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رامبه‌ر مه‌كگریگه‌ر نه‌دۆڕا، به‌سه‌ر قه‌فه‌زی یاریدا رایكرده ده‌ره‌وه و له هانده‌رانیدا، ئه‌و گه‌مژه‌یه و ناپرۆفیشناڵه، له كۆتاییدا سزا ده‌درێت".
حه‌بیب مه‌رجێكی هه‌یه
حه‌بیب مه‌رجێكی داناوه بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌ك به‌رامبه‌ر فلۆید مایۆزه‌ری ئه‌مه‌ریكی و ده‌ڵێت: "نابێت یارییه‌كه له لاس ڤێگاس به‌ڕێوه‌بچێت، چونكه ئه‌وان هێشتا پاره‌كه‌ی منیان به ته‌واوه‌تی نه‌داوه".
فلۆید له ژیانی وه‌رزشی خۆیدا، به هیچ شێوه‌یه‌ك دووچاری شكست نه‌بووه و 50 یاری ئه‌نجامداوه، پێشتریش له مه‌كگریگه‌ری بردووه‌ته‌وه و له یارییه‌كه‌ش داهاتێكی زۆریان كۆكرده‌وه.