یانه‌ی هه‌ولێر له سه‌ركه‌وتن بێبه‌شبوو، به‌ڵام له پێشه‌نگ مایه‌وه
له گه‌ڕی چواره‌می قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه ده‌كه‌وێته داوای یه‌كسانبوون و له بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه بێبه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری یانه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی قاسمی كرد، له خوله‌كی 24 یانه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی عه‌لی سه‌لمان به گۆڵێك پێشكه‌وت.
دواتر له خوله‌كی 88ـی كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م، یانه‌ی قاسم به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له رێگه‌ی سه‌ڵاح عه‌بدولكه‌ریم ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ندرێن له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، دیفاع مه‌ده‌نی و موسڵ به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون.
به‌م ئه‌نجامه‌ش، یانه‌ی هه‌ولێر به 8 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی دیفاع مه‌ده‌نی له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووش هه‌ردوو یانه له‌سه‌ر یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به‌یه‌ك ده‌گه‌ن براوه‌یان راسته‌وخۆ بۆ خولی نایاب سه‌رده‌كه‌وێت.