بارتۆمیۆ پلانی بۆ دوای نهمانی مێسی داڕشتووه
جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا رەتیدەکاتەوە لەگەڵ باوکی نێیمار قسەیان کرد بێت لە بارەی گەڕانەوەی کورەکەی بۆ یانەکەیان و هەروەها سەرۆکەکەی بلاوگرانا جارێکی دیکەش هاندەرانی یانەکەی دڵنیا دەکاتەوە کە لیۆنێل میسی ئارجێنتینایی گرێبەستەکەی دووبارە نوێ دەکاتەوە و لە یانەکەی ئەوان واز لە کاروانی وەرزشی خۆی دێنێت.
لهمبارهیهوه بارتۆمیۆ دهڵێت: لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی زۆر بڵاوبۆتەوە گوایە لەگەڵ باوکی نێیمار داسیلڤای یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان گفتوگۆمان کردووە سەبارەت بە گەڕانەوەی کورەکەی بۆ یانەکەمان، بەڵام هەموو ئەو دونگۆیانە رەتدەکەینەوە نە باوکی و نە خودی نێیمار هیچ کاتێک لەسەر ئەم بابەتە قسەمان نەکردووە، یانە فڕەنسیەکەش وەکو هەموو یانە گەورەکانی جیهان نایەوێت دەستبەرداری باشترین یاریزانی ببێت، بۆیە ئەستەمە ئەم شتە روو بدات.
سهرۆكی بارسێلۆنا سەبارەت بە لیۆنێل میسی دهڵێـت: دەمەوێت هاندەرانی یانەکەمان دڵنیا بکەینەوە کە لیۆ جارێکی دیکەش گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە و هەر لە یانەکەمان کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی دێنیت، بۆیەش لە هەوڵی ئەوەداین پێش کۆتایی هاتنی سەرۆکاتیەکەم ئەم پرۆژەیە یەکلا بکەینەوە.
بارتۆمیۆ دهشڵێت: لە ئێستاوە بیر لەو کاتە دەکەینەوە کە میسی واز لە یاریکردن دێنێت، بۆ دوای نهمانی مێسی چەندین پرۆژەمان لە پێشە و دەمانەوێت له داهاتوو ئەو یاریزانانە بگوازینەوە کە داهاتوویەکی باشیان هەیە.