به‌فه‌رمی، یانه‌ی زاخۆ زنجیره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ردا سه‌پا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی زنجیره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و زۆرینه‌ی بڕیاره‌كانیش به زیان بۆ یانه‌ی زاخۆ شكایه‌وه.
به‌هۆی رووداوه‌كانی یاری نێوان دهۆك و زاخۆ له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی كوردستان، لێژنه‌ی رێككاری له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا 3 یاری داهاتووی یانه‌ی زاخۆ له خولی نایابی كوردستان به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه بچێت.
لێژنه‌كه یانه‌ی زاخۆی به 3 ملیۆن دیناریش سزا دا و تێچووی كورسییه شكاوه‌كانی یاریگه‌ی یانه‌ی دهۆكیش كه‌وته ئه‌ستۆی ئیداره‌ی یانه‌ی زاخۆ، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه پێویسته له زووترین كاتیش پاره‌كه راده‌ستی به‌شی ژمێریاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بڕیار درا له داهاتوو یارییه‌كانی نێوان زاخۆ و دهۆك له خولی نایابی كوردستان له یاریگه‌ی هه‌ردوو یانه ئه‌نجام نادرێت و فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سه‌رپشكه كام یاریگه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كلاسیكۆی بادینان ده‌ستنیشان ده‌كات.
فیدراسیۆنه‌كه بریارێكی دیكه‌شی له دژی زاخۆ دا، كه تێیدا نزار عه‌بدولعه‌زیزی راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی یانه‌ی زاخۆی به‌هۆی هێرشكردن و جنێودان به سڕكردنی بۆ یاری داهاتوو و به 250 هه‌زاریش پێبژاردن سزای دا.
جیا له‌وه‌ش دلۆڤان ساڵح یاریزانی یانه‌ی زاخۆ به سڕكران بۆ دوو یاری و 150 هه‌زار دینار سزا دا.