به فه‌رمی ریال مه‌درید له جامی جیهانی یانه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌م یانه‌یه یاری ده‌كات
كاشیما ئانتله‌رزی ژاپۆنی له قۆناخی دووه‌می جامی جیهانی یانه‌كان به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له دیپۆرتیڤۆ گوادالاخارای مه‌كسیكی برده‌وه و گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی، له‌م قۆناخه‌شدا روووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه.
ئانخێل زالدیڤار دوای ته‌نیا سێ خوله‌ك له ده‌ستپێكی یارییه‌كه گۆڵی یه‌كه‌می دژی كاشیما كرد، به‌ڵام یانه ژاپۆنیه‌كه له خوله‌كی 49 به گۆڵێكی بیۆتا ناگاكی ئه‌نجامه‌كه‌ی هاوتا كرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 70 سێرجیۆ ئا‌نتۆنیۆ به لێدانی سزا گۆڵی دووه‌می كاشیمای كرد، شه‌ش خوله‌ك به‌ر له ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌ش هیرۆكی ئابی گۆڵی سێیه‌می كاشیمای كرد.
له دوا ساته‌كانی یارییه‌كه‌شدا ئالان بۆلیدۆ گۆڵی دووه‌می دیپۆرتیڤۆی كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه كاشیمای ژاپۆنی گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی و بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه له ئه‌ركێكی قوڕسدا له‌و قۆناخه رووبه‌رووی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا ببێته‌وه، كه پێشتریش له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2016 به‌یه‌كگه‌یشتن و ریال مه‌درید به هاتریكی رۆناڵدۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.