بێكهام له 2020 مێسی ده‌باته خولی ئه‌مریكا
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه د‌یڤید بێكهام پلانێكی بۆ چوونی لیۆنێل مێسی بۆ خولی ئه‌مریكا داڕشتووه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بێكهام دوای ئه‌وه‌ی یانه‌یه‌كی نوێی به ناوی (ئینته‌ر میامی) له ئه‌مریكا دامه‌زراندووه ده‌یه‌وێت لیۆنێل مێسی بكاته گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستی مێژوویی یانه‌كه‌ی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بێكهامی ئه‌ستێره‌ی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد و ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گواستنه‌وه‌ی مێسی بۆ خولی ئه‌مریكا له 2020 له خه‌ونه‌وه بكاته راستی، به‌وپێیه‌ی ئه‌وكات مێسی ته‌مه‌نی ده‌بێته 34 ساڵ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆ له 2021 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت.
لیۆنێل مێسی له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه یاری بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بارسا به‌شداریی 642 یاری كردووه، 556 گۆڵ و 239ـی كردووه.