ئه‌نجامدانی ریفراندۆم هه‌ڵوێستی یانه‌ی هه‌ولێر له به‌شداریكردنی خولی نایاب عێراق ده‌گۆڕێت
دوو ھەفتە لە مەوبەر یانه‌ی هه‌ولێر بریاری بەشداریكردنی لە خولی نایابی عێراق دا، بەڵام ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان تاڕادیەك بەرپرسانی یانەكەی لە بەشداریكردن لە خولەكە سارد كردۆتەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 26 ئه‌یلوولی 2017، لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24 عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه چاوه‌ڕوانی بریاری سەركردایەتی سیاسی كورد ده‌كه‌ن بۆ ئەوەی بە تەواوی خۆیان بۆ ركابەرییەكانی خولەكە ئامادە بكەین، ده‌شڵێت: به‌هۆی پرسی جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له عێراق بریاری ھێنانی راھێنەر و چەند یاریزانێكمان راگرتووه.
عه‌دوڵڵا مه‌جید، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر كه له 25 ئه‌یلوولی ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان له ئاماده‌كارییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، ده‌شڵێت: به‌دڵنیاییه‌وه حه‌ز ده‌كه‌ین سه‌ربه‌خۆیانه له خولی وڵاتی خۆمان یاری بكه‌ین.