باوڕناكه‌ى ئه‌م منداڵه چى ده‌كات
K24- هه‌ولێر
كچێكى به ره‌گه‌ز سوورى، هێزى له‌پياوێكى ئاسايى زياتره، جۆره چالاكييه‌ك ئه‌نجام ده‌دات، سه‌رنجى هه‌موو لايه‌ك بۆ خۆى راده‌كێشێت.
ماڵپه‌ڕى "روسيا اليوم" بڵاويكردووه‌ته‌وه، جودى ئيسماعل عوز، كچێكى به‌ره‌گه‌ز سوورياييه، ته‌نها به‌قژى دوو ماتۆر سكێل به‌دوو پياوه‌وه له دوورى 50 مه‌تر راده‌كێشێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ كه‌سێك يارمه‌تى بدات.
جودى ته‌مه‌نى ته‌نها هه‌شت ساڵه، دوێنى 2/يونيو/حوزه‌يرانى 2016 به‌شدارى له چالاكييه‌كى وه‌رزشى كرد له شارى ديمه‌شقى سووريا، به هێزو تواناكانى خۆيه‌وه ئاماده‌بووانى سه‌رسام كرد.
ئيسماعيلى باوكى جودى ده‌ڵێت: "كچه‌كه‌م له‌ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵيدا بوو هه‌ستم كرد كه توانايه‌كى سه‌يرى هه‌يه، به‌جۆرێك ئه‌و كاته تواناى 50 كيۆگرامى هه‌بوو، به‌ڵام دواتر بوو به 100 كيلۆگرام، دوجاريش گه‌يشته 450 كيلۆگرام".