ئەو پێکھاتەیەی ههڕهشهی نهگهیشتن به مۆندیالیان لهسهره
لەگەڵ ئاڵۆزبوونی بارودۆخی بەشێک لە ھەڵبژاردەکان و بێھیوابوونی بەشێکی دیکەیان بەشێوەیەکی فەرمی، میدیاكان باشترین پێكهاته دهستنیشان دهكهن كه له مۆندیالی داهاتوو بێبهش دهبن.
1ـ گۆڵپارێز جانلویجی بۆفۆن لە ئیتاڵیا، دوای ئەوەی ئیسپانیاییەکان بە شێوەیەکی راستەوخۆ گەیشتنە مۆندیالی رووسیا، رێگای ئیتاڵیاییەکان بۆ ھاوڕێیەتیکردنی ئیسپانەکان یاریی کردنە لە پاشکۆی پاڵاوتنەکان، ئەو کات رەنگە تیپی بەرامبەری فڕەنسا یا پورتوگال بێ، ئەمەش ئەگەری سەرکەوتنیان وەکوو یەکە.
2ـ داڤێد ئالابا، بەرگریکەری باڵی چەپی نەمسا، بە شێوەیەکی فەرمی لە گەیشتن بە وڵاتی رووسا بێھیوابوون و بلیتەکان بەخشرایە وێلز و کۆماری ئێرلەندا.
3ـ خافیێرماسکێرانۆ، دڵی بەرگری تانگۆ، جگە لە بردنەوە لە یاریی داھاتووویان, کە بەارمبەر ئێکوادۆرە, ھیچ شوێنگرەوەیەکی دیکەیان لە بەردەم دانییە، تا وەکو لانیكهم بە شێوەی پاشکۆ ڕووبەڕووی ھەڵبژاردەیەکی ئۆقیانوس ببنەوە.
4ـ فێرجیل فاندێک، بەرگریکەری ھۆڵەندی, بە شێوەی کردارەکەی ھیوای پرتەقاڵەکان بۆ سەرکەوتن کۆتایی ھاتووە بە تایبەت بەر لە یارییەکەی ڕۆژی سێشەمە بەرامبەر بە سوێد، چونکە بە لایەن کەم دەبێت 7 گۆڵی خاوێن لە سوێد تۆمار بکات.
5ـ ئانتۆنیۆ ڤاڵنسیا، بەرگەریکەری ڕاستی ئێکوادۆر، ھیوای ئێکوادۆرییەکان کۆتاتی ھاتووە، دوای دۆڕانیان بە چیللی، لە گەڕی ڕابردوو، واتا ئامادەنەبوونی بەرگریکەری راستەکەی مان یوناتد, لە مۆندیالی ھاوینی داھاتوو.
6ـ ئارتۆرۆڤیدال، ناوەڕاستكاری چیللی، سەرکەوتنی گەڕی ڕابردوویان ھیوای زۆری بە پاڵەوانی کۆپا ئەمێرکا بەخشی و گەشتنە خانەی سێیەم، بەڵام لەگەڕی کۆتایی دەبێت یاریی بەرامبەر بڕازیل بکەن، رەنگە ھەموو شتێکیان لێ ئاوەژوو بێتەوە، بەھۆی ئەنجامی یارییەکانی دیکە.
7ـ گاریس بهیل، ئهستێرهی باڵی وێلزییەکان، لە خانەی دووەم دێن، دوو رێگایان لە پێشە یا سەرکەوتنی راستەوخۆ، یان پاشکۆ کە بەندە بە ئەنجامکەکانی تر ئەگەر بدۆڕێنێت، رەنگە سەرنەکەوێت و ماڵئاوایی بکات.
8- کریستانۆ رۆناڵدۆ ئەفسانەی پورتوگال، بهرازیلی ئهورووپا لە خانەی دووەمی گرووپەکەیەتی، ئەگەر لە سویسرا نەباتەوە، لە پاشکۆ یاریی دەکات و لەوێش تیپی گەورە ھەن.
9- لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئارجێنتینا، ئهگهر نهگهیشتنی تانگۆ بۆ مۆندیال رووبدات، زهحمهته جیھان بتوانێت بهرگهی ئهوه بگرێـ مۆندیال بەبێ مێسی ببینن کە چارەنووسی بەندە بە یاریی داھاتوویان.
10- سێرجیۆ ئاگوێرۆ ھێرشبەری ئارجێنتینا، ئهم یاریزانه لە ھەمان کەشتیدایە لەگەڵ مێسی ھاوڕێی، ئەگەری گەیشتنیان لە وڵاتی ئیکوادۆرەوەیە.
11ـ بێرئۆبامیانگ ھێرشبەری گابۆنی، بە شێوەیهکی فەرمی بلیتی گەیشتن بە مۆندیالیان سووتاوە, دوای دۆڕانیان لە گەڕی پێشکۆتایی بە ھەلبژاردەی مەغریب.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم