سه‌فین كانه‌بی: ده‌بێت هه‌یكه‌لی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بگۆڕین
دوای شكسته‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له پاڵه‌وانییه‌تیی كۆنیفای 2016 و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی خراپ، سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بۆ ساڵی داهاتوو به پلان و به‌رنامه‌رێژییه‌كی تایبه‌ت كار بۆ رێكخستنه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌شڵێت: ده‌بێت بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو ستافی راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له‌سه‌ر شكسته‌كه‌یان له جامی كۆنیفا روونكردنه‌وه بده‌ن.
سه‌فین كانه‌بی، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌م شكسته وامان لێده‌كات بۆ ساڵانی داهاتوو پێداچوونه‌وه به په‌یكه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه بكه‌ین، له ئێستاشدا له گفتوگۆداین بۆ دانانی نه‌خشه رێگایه‌كی ته‌ندروست بۆ پێكهێنانی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی پرۆفیشناڵ.
سه‌فین كانه‌بی بۆ كوردستان24 گوتیشی: به‌نیازین له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سی به ئه‌زموون و پسپۆڕ له‌سه‌ر دروستكردنی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی نیشتیمانی به‌هێز راویژ بكه‌ین.
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان له دوایین به‌شداریكردنیان له پاڵه‌وانییه‌تیی كۆنیفای 2016 كه له هه‌رێمی ئه‌بخازیا به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان شكستێكی خراپی هاته ڕێ و له كۆی 12 هه‌ڵبژارده‌ی به‌شداربوو پله‌ی هه‌شته‌می به‌ده‌سهێنا.