گۆڵپارێزه‌كه‌ی بایرن میونشن له باره‌ی هه‌ڵه كوشنده‌كه‌ی هاته ده‌نگ
گۆڵپارێزی یانه‌ی بایرن میونشن دوای ئه‌وه‌ی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی كرد، هاته ده‌نگ.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له یاریگه‌ی بێرنابیۆ (سڤێن ئۆلریچ) گۆڵپارێزی بایرن میونشن هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێ و دیارییه‌كی گه‌وره‌ی پێشكه‌شی كه‌ریم بێنزێما كرد و ئه‌ركی باڤارییه‌كانی قورس‌تر كرد كه به‌هۆیه‌وه ماڵئاواییان له چامپیۆنزلیگ كرد.
(سڤێن ئۆلریچ) گۆڵپارێزی بایرن له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له ئیسنتاگرام نووسیویه‌تی: ناتوانم به هیچ وشه‌یه‌ك وه‌سفی ئه‌و كاره‌ساته بكه‌م كه به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی، چونكه ئه‌وه ناخۆشترین رۆژی ته‌مه‌نی من بوو.
ئۆلریچ ئه‌وه‌شی نووسیوه: ئێمه به درێژایی دوو یاری هه‌وڵێكی زۆرمان دا، ئێمه باشتر بووین، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵه‌ی منه‌وه ماڵئاواییمان كرد، له‌وه زیاتر ناتوانم هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه بده‌م، بۆیه داوای لێبوردن له یاریزانه هاوڕێیه‌كانم و هانده‌ران ده‌كه‌م.