ڤاڵڤێردی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 6 یاریزان دوور ده‌خاته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 6 یاریزانی له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی دوروخستۆته‌وه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئاس، ڤاڵڤێردی له‌سه‌ر خواستی مێسی، بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری به ماسكیرانۆ ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 16 ئه‌یلوولی 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی گیتافی به‌هۆكاری جیاواز 6 یاریزانی دوورخستۆته‌وه كه پێكهاتوون له (ئه‌لێكس ڤیدال، ڤێرمایلین، رافینها، پاكۆ ئه‌لكاسێر، ئاردا توران و لوكاس دین).
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌م پێكهاته‌یه یاری ده‌كات.
گۆڵپارێز: تیر شتیگن
به‌رگریكاران: ئالبا، پیكێ، ماسكیرانۆ و سێرجی رۆبێرتۆ
ناوه‌راستكاران: پاوڵینهۆ، بۆسكێتس و ئاندرێ گۆمێز
هێرشبه‌ران: عوسمان دێمبلی، لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای 3 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك له لالیگا ئه‌مڕۆ روویكردۆته مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا، له كاتژمێر 17:15 خوله‌ك ده‌بێته میوانی یانه‌ی گیتافی.