به وێنه.. تابلۆیه‌كی مێسی له شه‌قامێكی بارسێلۆنا سه‌رنجی گه‌شتیارانی راكێشاوه
له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی بارسێلۆنا گه‌نجێكی نیگاركێش تابلۆیه‌كی لیۆنێل مێسی دروست كردووه و به نێو (قه‌شه مێسی بارسێلۆنا) كه به پیاوه چاك و پیرۆزه‌كه‌ی بارسێلۆنا وێنای كردووه و هه‌ر كه‌سێك به‌لای ئه‌م تابلۆیه‌دا تێپه‌ڕبێت، مه‌حاڵه سه‌رنجی رانه‌كێشێت، ته‌نانه‌ت به‌شێك له گه‌شتیاره‌كان وێنه له‌گه‌ڵ تابلۆیه‌كه ده‌گرن.
ئه‌م نیگاركێشه هه‌مان ئه‌و گه‌نجه‌یه كه ساڵی رابردوو له‌سه‌ر یەکێک لە شەقامەکانی بارسێلۆنا تابلۆیه‌كی کریستیانۆ و مێسی به نێوی خۆشه‌ویستییه‌كی قووڵ دروست كرد كه تێیدا كریستیانۆ و مێسی گوڵیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و لێوی یەکتری ماچ دەکەن.
تیڤیبۆی، دروستکاری تابلۆیه‌كه به میدیاكانی راگه‌یاندووه كه شانازی به كاره‌كه‌ی ده‌كات و ده‌شڵێت: هه‌ست ده‌كه‌م مێسی بۆته پیاوێكی مه‌زن و رووحی بارسێلۆنا بۆیه وه‌ك كه‌سێكی پیرۆز هاوشێوه‌ی ئیپراتۆری رۆمانی كاسۆلیكه‌كان ناساندوومه.
نیگاركێشه‌كه ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر په‌یكه‌رێكی كریستیانۆم به ته‌نیا دروست كردبا ناوی قه‌شه و ره‌مزی ئایینیم بۆ هه‌ڵنه‌ده‌بژارد، به‌ڵكو به ئیمپراتۆر وه‌سفم ده‌كرد، چونكه كه‌سایه‌تی ئه‌و دوو ئه‌ستێره ركابه‌ره‌ی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید جیاوازه و مێسی كه‌سێكی شه‌رمن و جیاواز له مرۆڤ و یاریزانه‌كانی دیكه ده‌رده‌كه‌وێت.
لیۆنێل مێسی له دوایین یاری خۆی له چامپیۆنزلیگ سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنا كرد و به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یانه‌ی چێڵسی تێپه‌ڕاند و لیۆ له‌و یارییه ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 100 گۆڵ و ریكۆردێكی نوێی له كاروانی وه‌رزشی خۆی تۆمار كرد، جیا له‌وه‌ش ئێستا مێسی رۆڵی له گه‌یاندنی یانه‌كه‌ی بۆ لوتكه‌ی لالیگا هه‌بووه و له مانگی داهاتووش له فایناڵی جامی شا رووبه‌ڕووی یانه‌ی سێڤییا ده‌بنه‌وه.