پیكێ 4 باشترین ئه‌ستێره‌ی مێژوو ده‌ستنیشان ده‌كات
جیرارد پیكێ به‌رگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا باشترین 4 ئه‌ستێره‌ی مێژووی تۆپی پێ ده‌ستنیشان ده‌كات، 3 له یاریزانه‌كان هاوشانی له بارسا یه‌كه‌وه یارییان كردووه، به‌ڵام ناوی مێسی نه‌هاتووه.
جیرارد پیكێ له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی (Sport360) بڵاو بۆته‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه 4 باشترین یاریزانی مێژوو ده‌ستنیشان ده‌كات، سه‌ره‌تا له (ڤیكتۆر ڤاڵدێز)ـی گۆڵپارێز ده‌ستپێده‌كات، باشان له هێڵی به‌رگری كارلێس پیۆڵ به‌ربژێر ده‌كات و چاڤی هێرناندێز بۆ ناوه‌راست هه‌ڵده‌بژێرێت و له هێڵی پێشه‌وه رۆناڵدۆی به‌رازیلی به باشترینی مێژوو وه‌سف ده‌كات.
پیكێ له باره‌ی رۆناڵدۆی به‌رازیلی ده‌ڵێت: ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆقێنه‌ر بوو، كاتێك رووبه‌ڕووی بوومه‌ته‌وه زۆر زه‌حمه‌ت بووه، ئه‌گه‌رچی پێكان یه‌خه‌ی به‌رنه‌داوه، به‌ڵام ئه‌ستێره‌یه‌كی بلیمه‌ت بووه.