یاریزانێک سێ ژنی جیاواز لەماوەی چەند هەفتەیەکدا سکپڕ دەکات

خاوەنی سێ منداڵ لە یەکساڵ و دوو گۆڵ لە دوو ساڵە

K24 – هه‌ولێر:

سەیدۆ بێراهینۆ، هێرشبەری یانەی ستۆک سیتی، تۆمەتی سکپڕکردنی سێ ژنی  جیاواز لە ماوەی شەش هەفتەدا دەخرێتە پاڵی.

لە 30ی مانگی ئایار ئەو یاریزانە بووە خاوەنی کوڕێک بەناوی کۆستا لە دەستگیرانی پێشووی، ستێفانیا کریستۆفۆرۆ. هەروەها، لە 17ی تەمموز لەلایەن یەکێک لە دۆستەکانی بەناوی چێڵسی لەڤلاس بووە خاوەنی کچێک بە ناوی ئانییا.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئێستا ژنێکی دیکەش لەگەڵ پارێزەری ئەو یاریزانە کەوتۆتە گفتوگۆ و دەڵێت منداڵێکی لە سەرەتایی مانگی حوزەیران لێبووە.

ئەگەر بێتو ئەوەش بەسەر ئەو هێرشبەرەی ستۆک سیتی ساخبێتەوە، ئەوا ژمارەی منداڵەکانی ئەو یاریزانە لە ژمارەی گۆڵەکانی دوو ساڵی رابردوو زیاتر دەبێت، چونکە لە ساڵی 2016ەوە تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە.

ئەو یاریزانە لە ساڵی 2014، توانی لە 45 یاریدا، 20 گۆڵ بۆ یانەی وێست برۆمویچ تۆماربکات، بەڵام بەهۆی ئالوودەبوونی بە خواردنەوە و ماددەی هۆشبەر، ئاستی تەواو دابەزی و چەند جارێکیش سزای یاسایی بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و شۆفێریکردن بە سەرخۆشی دراوە.

H.J