بارسێلۆنا بەفەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی دێمبڵی راگەیاند

دێمبلێ بەهۆی پێکانەوە نزیکەی چوار مانگ لە بارسێلۆنا دادەبڕێت

K24- هەولێر

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی عوسمان دێمبڵی، هێرشبەری نوێی یانەکەی راگەیاند و ئەو هێرشبەرە فڕەنسییە نزیکەی چوار مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت.

یانەی بارسێلۆنا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ئاشکرایکردووە، دێمبڵی بەهۆی ئەو پێکانەی لە رانی چەپی تووشی بووە، بۆ ماوەی سێ مانگ و نیو تاکو چوار مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت و بارسێلۆنا تاکو سەرەتای ساڵی داهاتوو ناتوانێت سوود لە تواناکانی هێرشبەرەکەی پێشووی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ببینێت، کە بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ لەم هاوینە پەیوەندیی بە ریزەکانی بلاوگراناوە کرد.

دێمبڵی لە رانی چەپی تووشی گرژبوونێکی سەخت بووە و لەم هەفتەیە دەچێتە فینلاند و لەلایەن دکتۆر ساکاری ئۆراڤای بەناوبانگەوە نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجام دەدرێت.

بەیاننامەی بارسێلۆنا لەبارەی پێکانەکەی دێمبڵی
بەیاننامەی بارسێلۆنا لەبارەی پێکانەکەی دێمبڵی