پێرێز شوێنگره‌وه‌ی خۆی بۆ سه‌رۆكی داهاتووی ریال مه‌درید ئاشكرا كرد
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه رافایل نادال تێنسزانی ئیسپانیا گه‌وره‌ترین به‌ربژێره بۆ پۆستی سه‌رۆكی داهاتووی یانه‌ی ریال مه‌درید.
رافایل نادال له پاڵه‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی ئه‌مساڵی ئه‌مریكا به‌هۆی پێكانه‌وه كشایه‌وه و له 2014ـه‌وه به ئه‌ندامی شانازی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ریال مه‌درید ده‌ستنیشان كراوه، له ئێستادا پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید به باشترین به‌ربژێری بۆ سه‌رۆكی داهاتووی یانه‌كه‌ی وه‌سف ده‌كات.
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (كۆنفدنسیاڵ)ـی ئیسپانیا ده‌ڵێت: نادال باشترین بژارده‌یه و باڵیۆزی یانه‌ی ریال مه‌درده له جیهان، بۆیه گه‌وره‌ترین به‌ربژێره بۆ سه‌رۆكی داهاتووی یانه‌ی ریال مه‌ردید.
فلۆرێنتینۆ پێرێزی ته‌مه‌ن 71 ساڵ، بۆ یه‌كه‌مجار له مانگی شووباتی 1995 به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌دریدی به‌ده‌ستهێنا، تاكه سه‌رۆكه له مێژووی تۆپی پێ كه زۆرترین ناسناوی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بردۆته‌وه.