راهێنه‌ری ئارارات: له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌یه‌ك، پلان بۆ دۆڕانی ئێمه و نه‌ورۆز داندرا بوو
ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی ئارارات له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی دۆخی یانه‌كه‌ی و كشانهیانهوه له گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یان دا و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ستێك هه‌یه به ئه‌نقه‌ست ئه‌نجامه‌كان له دژی ئارارات ده‌گۆڕێت، ده‌شڵێن: پلان بۆ ئه‌وه‌ش داڕ‌ێژرابوو یانه‌ی نه‌ورۆزیش تووشی شكست بكه‌ن.
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د راهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات له پرێس كۆنفرانسه‌كه گوتی: ئێمه هیچ گله‌ییه‌كمان له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر نییه و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوانماندا هه‌یه و رێز له یه‌كتر ده‌گرین، له پێناو سه‌لامه‌تی و دوور له هه‌ڵچوون و شه‌ڕ و ئاژاوه ئێمه بۆ گێمی دووه‌م كشاینه‌وه، چونكه ناوبژیوانی یارییه‌كه زوڵمێكی زۆر گه‌وره‌یان له ئێمه كرد و به‌رگه‌ی ئه‌و نادادپهروهرییهمان نه‌گرت، بۆیه به كۆی ده‌نگ بڕیاریماندا گێمی دووه‌م به‌شداریی نه‌كه‌ین.
راهێنه‌ری ئارارات گوتیشی: به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یاریزانمان لێی دراوه، كه‌چی كارتی پێدراوه، ته‌نانه‌ت یاریزانمان له‌سه‌ر زه‌وی خشاوه و بهردبۆتهوه و تۆپ به‌ده‌ستی كه‌وتووه، كه‌چی كارتی سووری پێدراوه.
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ده‌شڵێت: ته‌نانه‌ت پلان بۆ ئه‌وه‌ش دراێژرا بوو یانه‌ی نه‌ورۆزیش له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌یه‌كی دیاریكراو تووشی شكست بكه‌ن، هه‌مان سیناریۆی ئێمه‌یان به‌سه‌ر نه‌ورۆزیش دووباره كرده‌وه، ئه‌وانیش له گێمی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر گازی باكوور ئاسۆ رۆسته‌م باشترین یاریزانی تیپه‌كه‌یان به كارتی سوور به‌بێ هۆكار كراوه‌ته ده‌ره‌وه، له گێمی دووه‌میش كاپتنی نه‌ورۆز كراوه‌ته ده‌ره‌وه و لێدانێكی پێناڵتی دروستیان بۆ هه‌ژمار نه‌كراوه و ئه‌وانیش گله‌ییان هه‌یه و به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری ده‌كه‌ن.
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ده‌شڵێت: ئێمه و نه‌ورۆز دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان نین، به‌ڵام داوایان لێ ده‌كه‌ین به‌خۆیان دابچنه‌وه.
راهێنه‌ری ئارارات گوتیشی: فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌یزانی ئێمه به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كه ده‌به‌ینه‌وه و زووش گۆڵی خۆمان كرد، به‌ڵام یاریزانێكیان به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه و، دوو یاریزانیشمان تووشی پێكان كرد.
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ده‌شڵێت: سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له رۆژێكی وه‌ك هه‌ستیاری یارییه‌كه‌ی ئێمه به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌ی داخستووه و رۆژی دواتریش داوای لێبوردن ده‌كات.
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د گوتیشی: گله‌ییمان له ناوبژیوانان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و ستافه‌كه‌ی هه‌یه و پێویسته ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه و واز له ئیشه‌كه‌یان بهێنن، چونكه فیدراسیۆن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه یانه‌یه‌ك دیاری ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، ئه‌وه‌ش زوڵمێكه له هه‌موو یانه‌كان ده‌كرێت.
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د ده‌شڵێت: دوو ساڵه ئێمه زۆر به‌هێزه‌وه دێینه نێو ململانێی خولی نایابی كوردستان، به‌ڵام دوو ساڵه زوڵمێكی زۆرمان لێ ده‌كرێت و له رێگه‌ی سه‌رۆكی فیدراسیۆن و ناوبژیوانانه‌وه دژایه‌تیمان ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ئێمه وه‌رزی رابردوو شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بووین، به‌ڵام زوڵمیان لێ كردین، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ ئه‌و زوڵمه‌مان پێ قبوڵ نه‌كرا و بۆیه بهپێویستیمان زانی بێینه ده‌نگ و راستییه‌كان بخه‌ینه‌ڕوو.
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د گوتیشی: ئێمه ساڵانه ئه‌زیه‌تێكی زۆر ده‌كێشین و له نێو قوڕ و لیتاو و سه‌رما یاری ده‌كه‌ین و زیاتر له 200 ملیۆن دینار خه‌رج ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆشی به‌شداریی خولی كوردستان بكه‌ین، كه‌چی به ئاسانی و بێ شه‌رمانه هه‌موو زه‌حمه‌تییه‌كانی ئێمه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌یه‌كی دیكه به‌فیرۆ ده‌ده‌ن.
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د گوتیشی: ئێمه ده‌زانین ده‌سته‌ی ناوبژیوانان كێن و چۆن ئیش ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و چیتر زوڵم له كه‌س نه‌كه‌ن، چونكه ناكرێت ئێمه ئاماده‌كارییه‌كی زۆر بكه‌ین كه‌چی له‌و لاوه یانه‌یه‌ك به به‌رتیل له ئێمه بباته‌وه.
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د گوتیشی: پێویسته هه‌موو هانده‌رانی ئارارات بزانێت هۆكاری بێبه‌شبوونی ئارارات له نازناوه‌كان فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و ناوبژیوانانه.
ده‌شڵێـت: یانه هه‌یه 100 ئاژاوه دروست ده‌كه‌ن، كه‌چی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان هیچ سزایه‌ك راناگه‌یه‌نێت.
ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د گوتیشی: ئێمه گله‌ییمان له راگه‌یاندنه‌كان به‌گشتی هه‌یه و چاوپۆشی له هه‌ندێك له كه‌موكورتییه‌كان ده‌كه‌ن، چاوپۆشی له هه‌ندێك شت ده‌كه‌ن و هه‌ندێك شتی تریش گه‌وره ده‌كه‌ن.
راهێنه‌ری ئارارات له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئه‌گه‌ر له ناوه‌راستی خولهكهبان ده‌كشانه‌وه و ئاماده نه‌بووین له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و خوله به‌رده‌وام بن، ده‌شڵێت: به‌ڵام 3 یاریمان له خوله‌كه ماوه و نامانه‌وێت به‌هۆی ئێمه خوله‌كه تێكچێت و بوه‌ستێت، بۆیه له سبه‌یه‌وه ده‌ست به ئاماده‌كاری و مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت ئه‌و 3 یارییه ته‌واو بكه‌ین.
یانه‌ی ئارارات ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی كوردستان 23ـی یاری كردووه، 10 بردنه‌وه، 6 به‌رامبه‌ر بوون و 7 شكست، به كۆكردنه‌وه‌ی 37 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می خوله‌كه دێن و به جیاوازی 7 خاڵ له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگ دووره.