ئه‌و 5 ئه‌ستێره‌یه‌ی له‌ دوای رۆیشتنیان ژماره‌كه‌یان به‌ كه‌س نادرێت

به‌هۆی ئه‌و خزمه‌ته‌ی كردوویانه‌، تا ئه‌م كاتانه‌ ژماره‌ و درێسه‌كه‌یان به‌ كه‌س نه‌دراوه‌

کاتێک یاریزانەکان ھەموو شتێک بۆ یانەکه‌یان دەکەن، تەمەنێکی زۆر لە ریزەکانی یانه‌یه‌ك به‌ڕێ ده‌كه‌ن و هانده‌ران به‌ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان شاد ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش لە نێو دڵی ھاندەران و کارگێری یانەکە بۆ ھەتاھەتایە جێگای خۆیان دەکەنەوە.

ئه‌مجۆره‌ یاریزانانه‌ی به‌مشێوه‌یه‌ ژیانی وه‌رزشیان تێپه‌ڕ كردووه‌، وەک سۆز و وه‌فا و هه‌ڵوێستێك بۆ كۆشش و ماندووبوونی ئەستێرەکە بڕیاری ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌ دوای نه‌مانی ئه‌و یاریزانه‌ش، ژماره‌ و پۆشنی درێسه‌كه‌ی به‌ هیچ یاریزانێكی دیكه‌ نه‌درێت.

دیێگۆ ماڕادۆنا، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵیا
دیێگۆ ماڕادۆنا، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵیا

1 ـ دیێگۆ ماڕادۆنا، ئەستێرەی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا لە ساڵی 1984 لە بارسێلۆناوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی ناپۆلی ئیتاڵی تا 1991 یاریی بە درێسە شینە ئاسمانییەکە کردووە، ناپۆلی له‌ سه‌رده‌می ماڕادۆنا سه‌رده‌مێكی زێڕینی تێپه‌ڕ كرد، خولی پلەیەک و جامی ئیتاڵی و سووپەری ئیتاڵی و جامی یۆرۆپالیگی بۆ ناپۆلی برده‌وه‌ و، بەشداری 188 یاریی کردووە، 81 گۆڵی تۆمارکردووە, بۆیە درێسی ژمارە 10 لە یانەکە قەدەخەیە کەسی تر بیپیۆشێت.

پاوڵۆ مالدینی به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی ئه‌یسی میلان
پاوڵۆ مالدینی به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی ئه‌یسی میلان

2- پاوڵۆ مالدینی، بەرگریکارە پۆڵایینەکەی ئیتاڵیا، ھەموو تەمەنی یاریی کردنی لە ئەیسی میلان بەسەر برد، ساتی پیشەگەری لە ساڵی 1985 دەستپێدەکات تا دەگاتە ساڵی 2009 و 902 یاریی ئەنجام داوە و 33 گۆڵیشی ھەبووە، بەڵام زۆرترین ناسناویان لەگەڵ میلان لەو ماوەیەدا بردۆتەوە، 7 جار ناسناوی خولی ئیتاڵیای بەدەستھێناوە، جارێک جامی ئیتاڵیا، ٥ جامی سوپەری ئیتاڵیا، 5 چامپیۆنزلیگ, 5 سوپەری ئەوروپی, جامی جیھانی یانەکان تەنھا جارێک، ھەموو ئەو دەستکەوتانە بڕیاری ئەوەی لێدرا کە چیتر ژمارە 3 لە میلان بەکار نەھێنرێ.

خاڤێر زانیتی به‌رگریكاری ئارجێنتینای پێشووی یانه‌ی ئینته‌ر میلان
خاڤێر زانیتی به‌رگریكاری ئارجێنتینای پێشووی یانه‌ی ئینته‌ر میلان

3- خاڤێر زانێتی، بەرگریکەری ئارجێنتینای پێشووی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، هاوینی 2016 بڕیاری وازهێنانی دا، 21 ساڵ خزمەتی ئەو یانەیەی کرد، 857 یاریی ئەنجامداوە، دیارترین دەستکەوتی ئەوە یاریزانە بردنەوەی 3 ناسناو بوو لە 2010 بۆ ئینته‌ر میلان، جام و خولی ئیتاڵی و چامپیۆنزلیگ بوون, 16 ناسناوی بەدەستھێناوە، بۆیە یانەکە ژمارە 4 پێچایەوە و ھەڵیگرت.

4- مارک ڤیڤن فۆی، ناوەڕاستکاری کامیرۆنی، لە نێو یاریگادا لە جامی کیشوەرەکان ساڵی 2003 کۆچی دوای کرد، هاوكات بە خواستن لە مانچێستەر سیتی رۆشتبووە لیۆن، بۆیە ستیزن بڕیاریدا ژمارە 23 ھەڵبگرێت و بەکاری نەھێنێتەوە.

یوهاین كرۆیفی كۆچكردوو، به‌ درێسی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌كانی ئه‌یاكس و بارسێلۆنا
یوهاین كرۆیفی كۆچكردوو، به‌ درێسی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌كانی ئه‌یاكس و بارسێلۆنا

5- یۆھان کرۆیف، لە ئەیاکسی ھۆڵەندی، ساڵی 1964 تا 1973 لە تیپە ھۆڵەندییەکەبووە، 3 ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بردۆتەوە، وەک راھێنەریش جامی یەکێتی ئەورووپای بردۆتەوە, بۆیە ژمارە 14 ئەیاکس پێچرایەوە و ھەڵگیرا.

ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م