به ڤیدیۆ.. خولی نایابی كوردستان به‌م مه‌رجه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
دوای وه‌ستانی خولی نایابی كوردستان به‌هۆی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی یاریگه‌كانی كوردستان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سه‌رله‌نوێ بڕیاریدا خوله‌كه ده‌ستپێبكاته‌وه و زنجیره‌یه‌ك سزای توندیشی راگه‌یاند بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك كه سه‌رپێچی بكات.
سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند خوله‌كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌كاته‌وه، كانه‌بی ده‌شڵێت: سبه‌ی لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی دوای یارییه‌كه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه ده‌كات.
سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له پێناو مسۆگه‌ركردنی سه‌لامه‌تی یاریزانان به‌ڵێننامه‌یان له نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه به‌شداربووه‌كانی خولی نایابی كوردستان وه‌رگرتووه كه پابه‌ندی یاسایه‌كان بن و ملكه‌چی ئه‌و سزایانه‌ش بن كه به‌سه‌ریان دا ده‌سه‌پێت.
كانه‌بی ده‌شڵێـت: پێشتر یاریزانێك ئه‌گه‌ر كارتی سووری وه‌رگرتبا بۆ یه‌ك یاری سڕ ده‌كرا و 150 هه‌زاری وه‌ك پێبژاردن ده‌دا، به‌ڵام ئێستا سزایه‌كه توندتر كراوه و هه‌ر یاریزانێك كارتی سوور وه‌ربگرێت ده‌بێت 500 هه‌زار وه‌ك پێبژاردن بدات، سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كان له هه‌ر یارییه‌ك ده‌ربكرێت ده‌بێت 2 ملیۆن دینار وه‌ك پێبژاردن بدات.
كانه‌بی گوتیشی: جیا له‌وه‌ش هانده‌رانی هه‌ر یانه‌یه‌ك گرفت بۆ خوله‌كه دروست بكه‌ن و شه‌ڕ و ئاژاوه به‌رپا بكه‌ن ده‌بێت یانه‌كه له 2 ملیۆن تا 10 ملیۆن دینار وه‌ك پێبژاردن بده‌ن، ئه‌گه‌ر هانده‌ران به‌رده‌وامیان به شه‌ڕانگێزی و ئاژاوه‌دا یانه‌كه‌یان له خوله‌كه دوورده‌خرێته‌وه.
دیارترین شه‌ڕ و ئاژاوه‌كانی ئه‌م وه‌رزه
له خولی نایابی كوردستان ئه‌م وه‌رزه شه‌ڕ و ئاژاوه‌كی زۆر له یاریگه‌كان روویداوه، له دێربی پیرمام، یاریزانانی ئارارات و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر په‌لاماری یه‌كتریان داوه، له یاری نێوان دهۆك و زاخۆ توندوتیژییه‌كی گه‌وره له یاریگه روویداوه و به‌شێك له كورسییه‌كانی یاریگه‌ی دهۆك شكێندرا و ئاگر له به‌شێكی یاریگه به‌ردرا، جیا له‌وه‌ش له یاری نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تیش په‌لاماری ناوبژیوان درا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له یاری نێوان دهۆك و ئاكرێ شه‌ڕ كه‌وته نێوان پۆلیس و هانده‌ران و یاریزانانی ئاكرێ، دوایینجار له گه‌ڕی رابردوو دوای یاری نێوان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان شه‌ڕ له نێوان هانده‌ران و پۆلیسی یاریگه روویدا، له‌م پێناوه‌دا فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌ڵیننامه‌ی له سه‌ر جه‌م یانه‌كان وه‌رگرتووه، كه كۆنتڕۆڵی یاریگاكان بكه‌ن، ئه‌گینا ده‌بێت چاوه‌ڕێی سزای تووند بكه‌ن و بڕیاریش درا خوله‌كه سه‌رله‌نوێ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست پێبكاته‌وه.
یارییه‌كانی گه‌ڕی 23ـی خولی نایابی كوردستان
زێره‌ڤانی له یاریگای خۆی میوانداریی برایه‌تی ده‌كات، نه‌ورۆز و گازی باكوور له سلێمانی رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی زاخۆ ده‌كات، هه‌ندرێن و ده‌ربه‌ندیخان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، شێروانه به‌ره‌نگاری ئاكرێ ده‌بێته‌وه، دهۆك یاری له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی سلێملنی ده‌كات، یاریی لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ش له پیرمام ده‌بێت له نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و ئاراراتی ده‌بێت.