ریال مه‌درید به‌هۆی ئه‌م 5 هۆكاره ده‌یه‌وێت خامیس رۆدریگێز بگه‌ڕێنێته‌وه
له ئێستادا چاره‌نووسی خامیس رۆدریگێز له نێوان ریال مه‌درید و بایرن میونشن به هه‌ڵبه‌ستراوی ماوه‌ته‌وه و له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌ستی خواستنهوهكهی له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه كۆتایی دێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن ئاماده نییه به 42 ملیۆن یۆرۆ كه له گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌كه‌یدا هاتبوو رۆدریگێز له ریال مه‌درید بكڕێته‌وه.
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ده‌ریخستووه كه 5 هۆكار وا له ریال مه‌درید ده‌كات ئه‌م یاریزانه بۆ یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.
1ـ رۆیشتنی زێدان و هاتنی سۆلاری:
پێشتر زینه‌دین زیدان هۆكارێكی سه‌ره‌كی رۆیشتنی رۆدریگێز بوو له ریال مه‌درید، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوه‌راستكاره كۆلۆمبیاییه‌كه نه‌یتوانی متمانه‌ی زیزۆ به‌ده‌ستبێنێت، له ئێستاشدا سۆلاری گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2021 له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید واژۆ كردووه و به ئاستی خامیس رۆدریگێزیش سه‌رسامه.
2ـ خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی خامیس بۆ ریال مه‌درید:
كاتێك له هاوینی 2014 خامیس رۆدریگێز هاته بێرنابیۆ رایگه‌یاند كه خه‌ونی من یاریكردن بوو له ریال مه‌درید و خه‌ونه‌كه‌م هاته دی، له هاوینی رابردووش كاتێك لۆپیتیخی ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كه‌ی وه‌رگرت، رۆدریگێز ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید ده‌ربڕی، به‌ڵام بایرن میونشن ڕه‌تی كرده‌وه.
3ـ خامیس رۆدریگێز ناوه‌راستكارێكی گۆڵكار:
خامیس له كۆی 111 یاری بۆ ریال مه‌درید، 46 لێدانی جێبه‌جێ كردووه و 36 گۆڵی تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئێستا ریال مه‌درید به‌هۆی رۆیشتنی كریستیانۆ له هێڵی پێشه‌وه رووبه‌ڕووی قه‌یرانی گۆڵكركردن بۆته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌راستكاره كۆلۆمبیاییه‌كه ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر بوژادنه‌وه‌ی هێڵێ پێشه‌وه‌ی شایانه‌كان هه‌بێت.
4ـ داكشان و دابه‌زینی ئاستی ئیسكۆ، ئاسێنسیۆ و به‌یل:
ریال مه‌درید به‌گشتی ئه‌م وه‌رزه به دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت، زۆر به ڕوونی هه‌ست به دابه‌زینی ئاستی ئیسكۆ، ئاسێنسیۆ و به‌یل ده‌كرێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی خامیس رۆدریگێز ده‌توانێت جۆرێك له هاوسه‌نگی بۆ هێڵی ناوه‌راستی ریال مه‌درید بگه‌ڕێنێته‌وه.
5ـ رۆدریگێز له بێرنابیۆ یاریزانێكی خۆشه‌ویسته:
خامیس رۆدریگێز له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی له ریال مه‌درید بوو په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان و هانده‌رانی ریال مه‌درید هه‌بوو، تا ئه‌م كاتانه‌ش ئه‌م یاریزانه به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه خۆشه‌ویسته‌كانی یانه‌كه داده‌نرێت، له ئێستاشدا یانه‌كه خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه یاریزانانی ئه‌مریكای باشوور له یانه‌كه زیاد بكاته‌وه و ته‌نیا گرینگی به یاریزانه‌كانی ئه‌ورووپا نه‌دات.