"بارسێلۆنا سبه‌ی به‌بێ مێسی رووده‌كات دۆزه‌خ"
یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی سێشه‌ممه له گه‌ڕی 33ـه‌می لالیگا، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه بارسێلۆنا له‌و یاریگه‌یه چه‌ندان شكستی هاتۆته ڕێ و به كابووس و دۆزه‌خی بارسێلۆنا ناسراوه.
له قۆناخی یه‌كه‌م بارسا له یاریگه‌ی كامپ نوو به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد.
بارسێلۆنا دوایینجار كه سه‌ردانی یاریگه‌ی بالایدۆسی تایبه‌ت به یانه‌ی سێلتاڤیگۆ كرد بێت له ده‌ستپێكی ئه‌مساڵ بوو كاتێك له جامی شا به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون.
دوایینجار كه بارسێلۆنا له‌م یاریگه‌یه سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه پێش 1108 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بووه، بارسێلۆنا له كۆی 51 یاری له نێو یاریگه‌ی بالایدۆس 18 جار دۆڕاوه و 20 بردنه‌وه‌شی هه‌یه و له 13 یاریش به‌رامبه‌ربوون، بارسا 88 گۆڵی كردووه و 76 جاریش تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژێندراوه.
به گوێره‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی بارسێلۆنا بۆسكێتس به‌شداریی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ ناكات و پێشبینی ئه‌وه‌شی كردووه كه ڤاڵڤێردی بۆ ئه‌و یارییه پشوو به لیۆنێل مێسی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له فایناڵی جامی شا به‌رامبه‌ر سێڤییا به ته‌واوه‌تی ئاماده بێت.
یارییه‌كه سبه‌یله كاتژمێر 10:00ـی شه‌و ده‌كرێت، بارسێلۆنا 82 خاڵی هه‌یه و پێشه‌نگی لالیگای گرتووه و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه له 6 یاری داهاتوو پێویستی به 7 خاڵه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ به كۆكردنه‌وه‌ی 43 خاڵ له خانه‌ی یازده‌یه‌م دێت.