رۆژنامه‌یه‌ك، نهێنییه‌كی گه‌وره‌ی نێوان مێسی و نێیمار ئاشكرا ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاندووه، له‌سه‌روبه‌ندی رۆیشتنی نێیمار بۆ پاریس سانجێرمان، مێسی زۆر هه‌وڵێ داوه نێیمار به مانه‌وه له بارسا رازی بكات، به‌ڵام ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه قسه‌ی لیۆی شكاند.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا، له رۆژی 21ـی مانگی رابردوو، له هۆتێلی بارسیبانی له ویلایه‌نی نیو جێرسی ئه‌مێریكا، لیۆنێل مێسی به ئاماده‌بوونی لویس سوارێز هه‌وڵێكی زۆریان دا بۆ ئه‌وه‌ی نێیمار له بڕیاری رۆیشتنی بۆ پاریس سانجێرمان په‌شیمان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بۆ رازیكردن نیمۆ شكستی هێنا.
مێسی زۆترین جار ئه‌و قسه‌ی بۆ نێیمار دووباره كردۆته‌وه: ده‌ته‌وێت ببیته خاوه‌نی باڵۆن دۆر؟
مێسی به‌ڵێنی به نێیمار دا له پێناو بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر بۆ هێرشبه‌ره به‌رازیلییه‌كه هه‌موو شتێك بكات، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌م قسانه نه‌یتوانی نێیمار له‌چوونی بۆ پاریس سانجێرمان پاشگه‌ز بكاته‌وه، نێیمار به مێسی راگه‌یاندووه تازه بڕیاری رۆیشتنی له بارسێلۆنا داوه.
نێیمار دا سیلڤا دوای 4 وه‌رز یاریكردن له بارسێلۆنا له هاوینی ئه‌مساڵ به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان.