پێكهاته‌ی كلاسیكۆی جیهان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاشكرا بوو
ئه‌مشه‌و له پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی چوارقۆڵی، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئارجێنتینا له كلاسیكۆی جیهان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م پاڵه‌وانێتییه شكستی به سعوودیه هێنا، ئارجێنتیناش گۆڵبارانی عێراقی كرد.
برازیل و ئارجێنتینا تا ئێستا 104 یاری فه‌رمیان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كردووه، به‌رازیل 40 بردنه‌وه‌ی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا تانگۆ 38 یاری بردۆته‌وه و 26 یاریش به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
پێكهاته‌ی به‌رازیل بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌م شێوه‌یه‌یه:
گۆڵپارێز: ئالیسۆن
به‌رگریكاران: فیلیپی لویس، میراندا، مارکینیۆس و دانیلۆ
ناوه‌راستكاران: ئاگۆستۆ، کاسیمیرۆ و ئارسەر
هێرشبه‌ران: نێیمار، فیرمینھۆ و کۆتینھۆ
پێكهاته‌ی ئارجێنتینا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌م شێوه‌یه‌یه:
گۆڵپارێز: سێرجیۆ رۆمیرۆ
به‌رگریكاران: ئۆتامێندی، نیكۆ تاگلیافیکۆ، جێرمان پێزێلا و رێنزۆ ساراڤیا
ناوه‌راستكاران: رۆدریگۆ باتاگلیا، جیۆڤانی لۆ سیلسۆ و پاریدیس
هێرشبه‌ران: دیبالا، مارتینێز و ئیکاردی