ڤیدیۆ.. زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ لۆس ئانجلۆس گالاکسی دووانەی کرد

یانەکەی 3-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا
kurdistan24.net

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لەسەر ئاستە بەرزەکەی لە خولی ئەمریکی بەردەوامە و لە دوایین یاریی لۆس ئانجلۆس گالاکسی دووانەی تۆمارکرد.

لە خولی تۆپی پێی ئەمریکی ناسراو بە MLS لە یاریی نێوان لۆس ئانجلۆس گالاکسی و ڤانکۆڤەر وایتکاپس، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ دوو گۆڵی تۆمارکرد کە یانەکەی 3-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ئیبراهیمۆڤیچی 37 ساڵان تاکو ئێستا لەم وەرزە 20 گۆڵی لە خولەکە تۆمارکردووە، کە سێ گۆڵیان بە لێدانی سزا بووە.