پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، یاریزانێكی دیپۆرتیڤۆ گاڵته به ریال مه‌درید ده‌كات
یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی 2017 ـ 2018ـی لالیگا رووده‌كاته یاریگه‌ی ریازۆری تایبه‌ت به یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا، كه وه‌رزی رابردوو له‌م یاریگه‌یه نیو ده‌رزن گۆڵی تۆمار كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش یاریزانێكی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێز باسی ریال مه‌درید ده‌كات.
فلۆران ئاندۆنی هێرشبه‌ری رۆمانی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ كه وه‌رزی رابردوو گۆڵێكی له ریال مه‌درید تۆمار كرد، به‌ڵام یانه‌كه‌شی شه‌ش گۆڵی خوارد، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ده‌زانم ریال مه‌درید یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام هیچ شتێك له تۆپی پێ مه‌حاڵ نییه.
فلۆرانی ته‌مه‌ن 24 ساڵ ده‌ڵێت: مادام یوساین بۆڵتی خێراترین پیاوی جیهان له دوایین پێشبڕكێی خۆیدا له له‌نده‌ن تووشی شكست بوو، بارسێلۆناش به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان ریمۆنتادای كرد، كه‌واته هه‌موو شتێك ئاساییه، ره‌نگه ئه‌مشه‌ویش ریال مه‌درید له یاریگه‌ی ریازۆر شكست بێته به‌شی.
فلۆران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه زۆر سه‌رسامه به كریستیانۆ، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئاسته‌ی له‌م دووساڵه‌ی رابردوو پێشكه‌شی كرد جێگه‌ی ستایشه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی به‌تایبه‌تی له 2012ـه‌وه ریال مه‌درید له سه‌رجه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی له دیپۆرتیڤۆی بردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه، دیپۆرتیڤۆ، له‌م یاریگه‌یه‌ی ئه‌مشه‌و یارییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌دات 13 جار شكستی به ریال مه‌درید هێناوه.