كریستیانۆ داوا له‌ هانده‌رانی ده‌كات خوێن به‌ نه‌خۆشه‌كان ببه‌خشن

كریستیانۆ له‌ پێناو به‌خشینی خوێن هیچ تاتۆیه‌كی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌كردووه‌

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید جارێکی دیکە داوا لە هاندەرانی دەکات خوێن ببەخشن بە نەخۆشەکان.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 11 ئۆكتۆبه‌ری 2017، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هه‌ژماری فه‌رمی خۆی فه‌یسبووك وێنەیەکی خۆی بلاوکردۆتەوە کە کیسەیەکی لەدەستە و ئاماژە بەوە دەکات کە هاندەرانی لە هەموو جیهان بانگهێشت دەکات هاوکاری نەخۆشەکانی تووش بوو بە نەخوشی پلاسما دەکات.

دۆن هیچ کاتێک ئامادەنەبووە بە هۆی خوێن بەخشین تاتۆ لەسەر جەستەی بکات، هەربۆیە ساڵانە خوێن بە نەخۆشەکان دەبەخشێت.