4 هۆكار ترس ده‌خاته سه‌ر ریال مه‌درید كه بارسێلۆنا هاوشێوه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد نییه
ریال مه‌درید دوای بردنه‌وه‌ی ناسناوی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر ناسناوێكی دیكه له یاری چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت یانه‌ی شایانه ئه‌مشه‌و ئه‌ركی سه‌خت بێت، به‌و پێیه‌ی 4 هۆكار ده‌یسله‌مێنێت كه بارسێلۆنا هاوشێوه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد نییه.
1ـ بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر له مانچێسته‌ر یونایتد له نێو یاریگه جووله به تۆپ ده‌كه‌ن، له دابه‌شكردن و گواستنه‌وه‌ی تۆپ و له‌ڕووی رێكخستنی هێرشبردنه‌وه له شه‌یتانه سووره‌كان چالاكترین و ده‌توانن به درێژایی 90 خوله‌ك به‌یه‌ك ئاست و ریتم یاری بكه‌ن، به‌ڵام مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌و كاره‌ی پێ ناكرێت، بۆیه ریال مه‌درید ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه.
2ـ بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ پلانه‌كانی ڤاڵڤێردی راهێنه‌ر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌ته‌واوه‌تی فشار ده‌خه‌نه سه‌رتیپی به‌رامبه‌ر، گرفتی ریال مه‌دریدیش لێره‌یه، كاتێك مانچێسته‌ر یونایتد گوشاری خسته سه‌ر ریال مه‌درید گۆڵی كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی بۆ ماوه‌ی 90 خوله‌ك پاڵه‌په‌ستۆ دروست بكات، ناسناوه‌كه‌ی دۆڕاند.
3ـ به‌رگریكارانی ریال مه‌درید له یارییه ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌م هاوینه كێشه‌ی گه‌وره‌یان بۆ دروست بوو، به‌ڵام له ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد به‌هۆی نه‌بوونی یاریزانێك كه خاوه‌نی هونه‌ری به‌رز و توانای بڕینی یاریزانانی هه‌بێت نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی ریال مه‌درید ببڕن، ته‌نیا راشفۆرد بوونی هه‌بوو، ئه‌ویش به ته‌نیا بوو، به‌ڵام له بارسێلۆنا یاریزانی له‌مجۆره زۆره، دیارترینیان (لیۆنێل مێسی و ئه‌ندرێس ئینیێستا)، هه‌ڵبه‌ت له ڕووی یاریكردن به كۆمه‌ڵ و تیكی تاكا بارسێلۆنا زۆر جیاوازتره له مانچێسته‌ر یونایتد.
4ـ له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه، مانچێسته‌ر یونایتد كاتێك رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید بووه‌وه، له ڕووی رێزكردن له راهێنه‌ر و یاریزانانی ریال مه‌درید جۆرێك له زیاده‌ڕوویان كرد، به‌تایبه‌تی مامه‌ڵه‌ی مۆرینهۆ له‌گه‌ڵ زێدان و یاریزانانی پێشووی كه له یانه‌ی شایانه سه‌رپه‌رشتی كردوون، به‌ڵام بارسێلۆنا له بارودۆخێكی جیاوازتر دایه و هه‌رگیز هیچ نه‌رمی نواندنیێك به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌دریدی ركابه‌ری ده‌رنابڕێت و به وێنه‌ی دوژمن سه‌یری به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
دوایین قسه كه پێویسته بگوترێت، مانچێسته‌ر یونایتد له‌ڕووی به‌رگرییه‌وه له بارسێلۆنا به‌هێزتره، به‌ڵام بارسێلۆنا ڕووی داخستنی ده‌رگاكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆشایی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یاریگه له مانچێسته‌ر یونایتد به‌هێزتره.
هه‌ڵبه‌ت خاڵی دڵخۆشكه‌ری ریال مه‌درید ئه‌وه‌یه كه زێدان به‌بێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا دووجار تۆڕی مانچێسته‌ر یونایتدی هه‌ژاند، له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆش هیوایه‌كانی زیزۆ زیاتر بووه.