"مێسی دژایه‌تیكردنی خۆی بۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند"
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه لیۆنێل مێسی له هه‌ڵسوكه‌وتی ئاردا تورانی ناوه‌راستكاری توركی یانه‌كه‌ی توڕه بووه و پێیوایه ئه‌و یاریزانه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بارسا دروست كردووه.
رۆژنامه‌ی (دۆن باڵۆن)ـی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 11 جه‌نیوه‌ری 2017، ئاشكرای كردووه كه به‌هۆی پێداگیری له جێهێشتنی بارسا، لیۆنێل مێسی له ئاردا توران توڕه‌بووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له‌وه‌ته‌ی ڤاڵڤێردی ئه‌ركی راهێنانی بارسێلۆنا وه‌رگرتووه ئاردا توران له بارسێلۆنا تۆراوه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی خه‌ریكی مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه رۆشتنیه‌تی له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه و ته‌واوی كارگێرانی بارسێلۆنای به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و له ڕووی داراییشه‌وه قورساییه‌كی زۆری خستۆته سه‌ر خه‌زینه‌ی بارسا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی نیگه‌ران و توڕه‌بوونی خۆی له دۆخی ئاردا توران ده‌ربڕیوه و پێیوایه ده‌بوو پابه‌ندی رێنماییه‌كانی بارسێلۆنا بووایه‌وه بیری خۆڕاگربا و بیری له رۆیشتن نه‌كردبایه‌وه.
ئاردا توران دوای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مێكی زێڕینی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تێپه‌ڕ كرد به 34 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی له هاوینی رابردوو ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ی بارسێلۆنای وه‌رگرتووه به ته‌واوه‌تی ئه‌ستێره توركه‌كه‌ی له پلانه‌كانی دوورخستۆته‌وه و بۆ ته‌نیا یه‌ك خوله‌كیش ده‌رفه‌تی یاریكردنی بۆ نه‌رخساندووه و گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكراوه بۆ ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی زستانه ریزه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه جێبهێڵێت، به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا ئاردا توران له كورترین ماوه ریزه‌كانی بارسا جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی باشاك شه‌هیری توركیا ده‌كات.