سه‌رۆك و راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ له پۆسته‌كانیان كشانه‌وه
به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، بارزان مسته‌فا سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ و ئه‌مین یوونس راهێنه‌ری یانه‌كه ده‌ستیان له پۆسته‌كانیان هه‌ڵگرت و كشانه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 21 شووباتی 2018، بارزان مسته‌فا له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی زاخۆ راگه‌یاند، جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه له كورترین ماوه هۆكاری وازهێنانی له پۆسته‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو.
له باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ، هشیار دوبانكی گوته‌بێژی یانه‌ی زاخۆ به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه پێش ئه‌وه‌ی بارزان موسته‌فا ببێته سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ به‌ڵێنی زۆریان دا بوو كه یانه‌كه ته‌نیا له خولی كوردستان یاری بكات و مانگانه‌ش 53 ملیۆن دینار به یانه‌ی زاخۆ بده‌ن، كه‌چی به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده‌سه‌ر و یانه‌كه‌ش به‌شداری له خولی عێراقیش كردووه.
هوشیار دوبانكی گوتیشی: قورساییه‌كی دارایی زۆر له‌سه‌ر یانه‌ی زاخۆ دروست بووه، بارزان موسته‌فاش نایه‌وێت به بڕیاری ئه‌و یانه‌كه له خولی عێراق بكشێته‌وه، بۆیه بڕیاریدا له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ست هه‌ڵبگرێت و وه‌ك ئه‌ندامێكی یانه‌كه له زاخۆ بمێنێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌مین یوونسی راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ له خولی كوردستان ده‌ستی له كاركێشایه‌وه، به‌مه‌ش بووه سێیه‌مین راهێنه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاب كه ده‌ستیان له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی عێراق 15 یاری كردووه و 8 یاری دۆڕاندووه و 5 یه‌كسانبوون و 2 سه‌ركه‌وتنی هه‌یه و مه‌ترسی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ره.
تیپی یانه‌ی زاخۆ له كوردستان 4 یاری كردووه، یه‌ك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و 3 یاریشی دۆڕاندووه.