سۆلاری قسه‌ی كۆتایی خۆی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی كرد
ریال مه‌درید له یاری هاتنه‌وه‌ی قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا رووبه‌رووی ملیلیه ده‌بێته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت سۆلاری بۆ ئه‌م یارییه به پێكهاته‌یه‌كی لاو رووبه‌ڕووی میوانه‌كه‌ی بێته‌وه.
سبه‌ی له كاتژمێر 6:15 خوله‌كی ئێواره ریال مه‌درید له‌سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری میلیلیه‌ی پله‌دووی ئیسپانیا ده‌كات، ئه‌م یارییه له‌كاتێكدایه ریال مه‌درید یاری چوونی به چوار گۆڵی بێوه‌ڵام بردووه‌ته‌وه و به ئه‌گه‌رێكی زۆر سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر كردووه.
به‌ر له‌یارییه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید مۆدریچی به شایسته بۆ خه‌لاتی باڵۆن دۆر وه‌سف كرد و ستایشی تواناكانی ئیسكۆشی كرد.
سۆلاری ده‌ڵێت: پیرۆزبایی له مۆدریچ ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرن، لوكا به شایسته‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی برده‌وه.
سۆلاری ده‌شڵێت: بۆ یاری گه‌رانه‌وه ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌رچی ئه‌نجامی یاری چوونمان دڵخۆشكه‌ربوو، كاتێك به چوار گۆڵ سه‌ركه‌وتین، به‌ڵام میلیلیه تیپێكی به‌هێزه و ئه‌وان له پله‌دوو یاری ده‌كه‌ن.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید گوتیشی: له ئاستی یاریزانه‌كانم رازیم له‌ناویشیاندا ئیسكۆ یه‌كێكه له باشترینه‌كان، ئه‌و چه‌ندین ساڵه به‌یه‌ك ئاست ده‌رده‌كه‌وێ، به‌ڵام پلانه‌كانمان درێژه‌ی ده‌بێت و ده‌مانه‌وێت سه‌رجه‌م یارییه‌كانی داهاتوو ببه‌ینه‌وه.