مێسی دەتوانێت ئەمجارە بەرامبەر چێڵسی کۆتایی بە نەهامەتییەکانی بهێنێت؟

هەرگیز مێسی گۆڵی لە چێڵسی نەکردووە

لیۆنێل مێسی هەرگیز هیچ گۆڵێکی بەرامبەر چێڵسی نەکردووە و سبەی شەو هەلی بۆ دەڕەخسێت کۆتایی بە ریکۆردە رەشەکانی لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزییە بهێنێت.

مێسی 8 یاری بەرامبەر چێلسی کردووە، 655 خولەک یاریی کردووە بێ ئەوەی هیچ گۆڵێک بەرامبەر بلووز بکات، بەڵکو چێلسی یەکێکە لەو 12 یانەیەی تاکو ئێستا لە ژیانی وەرزشیدا هیچ گۆڵێکی نەکردووە و سەرەڕای ئەوەی 29 شووتی ئاڕاستەی گۆڵی چێڵسی کردووە، کەچی تاکو ئێستا لیۆ نەیتوانیوە تۆڕی گۆڵی شیرەکان بهەژێنێت.

مێسی کە لەم وەرزە تاکو ئێستا لە چامپیۆنزلیگ 3 گۆڵی کردووە، لە کۆی ئەو پێنج یارییەی لە یاریگەی ستامفۆرد بریدج ئەنجامی داوە هیچ گۆڵێکی نەکردووە، تەنانەت لیۆ بەرامبەر چێڵسی 4 تۆپیشی لە ستوونی گۆڵ داوە، کەچی بەخت یاوەری نەبووە و نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بکات.

مێسی لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ هەلی لە بەردەمە لە یاریی چوون کە سبەی سێشەممە بەڕێوە دەچێت لە لەندەن یانیش لە یاریی گەڕانەوە لە یاریگەی کامپ نوو کۆتایی بەم ریکۆردە رەشەی بهێنێت و ئەمجارەیان لە بری گۆڵدروستکردن لە بەرامبەر بلووز گۆڵ تۆمار بکات، کە دوو ئەسیستی بەرامبەر بلووز کردووە.

ئامارەکانی مێسی بەرامبەر چێڵسی
ئامارەکانی مێسی بەرامبەر چێڵسی