كوردێك به‌ باشترین یاریزانی باسكه‌ی عێراق ده‌ستنیشان كرا

به‌ فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی باسكه‌ی عێراق خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی به‌م یاریزانه‌ كورده‌ به‌خشی

له‌ خولی لاوانی باسكه‌ی نایابی عێراق، یاریزانێكی یانه‌ی زاخۆ له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ باشترین یاریزانی خوله‌كه‌ ده‌ستنیشان  كرا.

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی زاخۆ گه‌یشته‌ قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی لاوانی باسكه‌ی عێراق و پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا، هاوكات محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ستێره‌ی لاوی باسكه‌ی زاخۆ به‌ باشترین یاریزان له‌ لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی باسكه‌ی عێراق ده‌ستنیشان كرا.