به فه‌رمی داڵكورد بۆ خولی پله‌یه‌كی سوید دابه‌زی
له دوا گه‌ڕی خولی نایابی سوید، یانه‌ی داڵكورد سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی، به‌ڵام بۆ خولی پله‌یه‌كی سوید دابه‌زی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له خولی نایابی سویدی، داڵكورد بووه میوانی سه‌ند سڤال، داڵكورد تاكه گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له یارییه‌كه له خوله‌كی 35 له‌رێگه‌ی فه‌رهاد ئایازه‌وه تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی به‌م تاكه گۆڵه برده‌وه، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه و سه‌ركه‌وتن به‌س نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی له خولی نایابی سوید مسۆگه‌ر بكات و به كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ له خانه‌ی پازده‌م جێگیر بوو، به جیاوازی دوو خاڵ له‌دوای پرۆمایكانا ده‌بینرێت.
یانه كوردیه‌كه‌ی سوید ئه‌م وه‌رزه له كۆی 30 یاری، 18 شكست، 6 بردنه‌وه‌ی و 6 یه‌كسانبوونی تۆمار كرد، به‌مه‌ش دوای وه‌رزێك له یاریكردن له خولی نایابی سویدی، بۆ وه‌رزی داهاتوو سه‌رله‌نوێ له خولی پله‌یه‌ك یاریی ده‌كات و ململانێی گه‌ڕانه‌وه ۆ خولی نایاب ده‌كاته‌وه.